شبكة لالش الاعلامية

“پەکەکە ئاستەنگا دئێختە بەردەم رزگارکرنا کوردێن ئێزدی”

“پەکەکە ئاستەنگا دئێختە بەردەم رزگارکرنا کوردێن ئێزدی”

 شنگال-KDP.info- 
بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە بندەستی داعش دەڵێت، پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان کێشە بۆ ئەو کوردە ئێزدییانە دروست دەکات، کە لە دەستی داعش ڕزگار دەکرێن، ئێمە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕزگاریان دەکەین، کەچی پەکەکە ڕێ بە گەڕانەوەیان نادات و هەر ڕزگاربوویەک ٢٠ ڕۆژ لای خۆی دێڵێتەوە.

(حوسێن قایدی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”نووسینگەی ئێمە بە ھاوکاریی ھێزە ئەمنییەکانی دھۆک توانیویانە تا ئێستا دوو ھەزار و ٩٥٠ کەس لە دەستی داعش ڕزگار بکەن، کە بەشێکیان لە سووریا ڕزگار کراون، بەڵام بەداخەوە، کە ئەو کەسانە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕزگار دەکەین و نوێنەرانمان دەیانھێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، پەکەکە بۆ ماوەی نیزیکەی ٢٠ ڕۆژ لای خۆیان دەیانھێڵنەوە و ڕێ بە ھاتنەوەیان نادەن، بۆ ئەوەی وێنەیان بگرن و لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاویان بکەنەوە و بە چاڵاکیی خۆیان ھەژماری بکەن، لەکاتێکدا ئێمە ڕزگارمان کردوون.”

(حوسێن قایدی)گوتی: ”ئەوکەسانە زیاتر لە ٢ ساڵە لە دەستی داعشدان و دۆخی دەرونییان باش نییە و پێویستیان بەوە ھەیە، کە بەزوویی بە کەسوکاریان شاد بکرێنەوە، کەچی پەکەکە ڕێگرییان لێ دەکات و لەڕووی دەرونییەوە زیاتر تێک دەچن، بۆیە ھیوادارین پەکەکە واز لەو کارە بێنێت، چونکە ناکرێت ئەوان بەزۆر ئەمە بکەنە چاڵاکیی خۆیان.”

ئێستا نیزیکەی ٣ ھەزار و ٤٠٠ ھاووڵاتیی دیکەی کوردی ئێزدی لە دەستی داعشدا ماون و داعش بەشێکیانی بردووە بۆ سووریا و نووسینگەی ڕزگارکردنی ھاووڵاتییانی کوردی ئێزدیش لە ھەوڵی بەردەوامدایە بۆ ڕزگارکردنی ئەو ھاووڵاتییانە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ده‌زگه‌هێ ره‌وشه‌نبيرى و راگه‌هاندنا پارتى سالڤه‌گه‌را بنگه‌هێ لالش پيرۆزكر

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش پتر ژ 800 ده‌لیڤه‌يێن كاری بۆ گه‌نجێن كۆمه‌لگه‌ها شاریا دابینكرینه‌

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش خۆلەكا ب هێزكرنێ‌ بۆ قوتابیان ل شاریا ڤەكر

Lalish Duhok