شبكة لالش الاعلامية

520 خێزان ڤه‌گه‌رياينه‌ باشيكێ

520 خێزان ڤه‌گه‌رياينه‌ باشيكێ

باشیك-KDP.info-

نزیكەی 520 خێزان گەڕاونەتەوە باشیك و گوندەكانی دەوروبەری و، ئێستایش كار لەسەر دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی 20 مەزارگە لە سنوورەكەدا دەكرێت.

(ئیدریس عەلی خامۆكا) کە بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستانە لە باشیک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، “لە سەنتەری شارەدێی باشیك و بەحزان نزیكەی 300 خێزان و، لە گوندەكانیش نزیكەی 220 خێزانی دی گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، رۆژانەیش پرۆسەی گەڕانەوە بەردەوامە و فەرمانگە حكوومیەكانیش كاری خۆیان دەكەن، چەند رێكخراوێكیش ئێستا لەنێو شارەدێكەدا كار دەكەن بۆ نوژەنكردنەوەی قوتابخانەكان، فەرمانگە تەندروستییەكان و هەروەها چاككردنەوەی دەرگا و پەنجەرەی ماڵان و لێدانی بیری ئاو و ڕاكێشانی هێڵی كارەبا كە تەنیا كێشەمان لە وێستگەدا ماوە”.

(ئیدریس عەلی خامۆكا) گوتیشی، “سێ گرووپی خۆبەخش كە زیاتر لە 200 كەسن و ‌لە گەنجانی دەڤەرەكەمان پێك دێن، خۆبەخش و فەرمانبەر و شارەزان و،‌ لەنێو شارەدێی باشیك دەستیان كردووە بە چەندین هەڵمەت، لەوانە، دروستكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی مەزارگەكان كە 39 مەزارگەی ئێزدی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە وێران كرابوون و، ئێستایش كار لە 20 مەزارگە دەكرێت، ئێمەیش وەكو ناوچەی پارتی هاوكارییان دەكەین لە رووی پێدانی ئامێر و هەندێكیش یارمەتیی دارایی و رۆژانەیش سەردانیان دەكەین”.

دەشڵێت، سبەی چوارشەممە، یەكەم مەزارگە بە ناوی (مەزارگەی شێخ بابەك‌) لە بەحزان دەكرێتەوە.

شارۆچكەی باشیك لە 7-11-2016 بە فەرمان و ‌سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی (سەرۆك بارزانی) لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە ئازاد كرا، كە دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ لە سنووری دەشتی نەینەوا بە دووریی 20 كم.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نڤیسەرەكا ئەمریكی:دڤیا كۆمەلگەها نێڤ دەولەتی دراڤ دابا بۆ رزگاركرنا كچێن ئێزدی

Lalish Duhok

میرێ ئێزدیان موسڵمانان لسه‌ر شیڤ خوارنا فتارێ مێهڤان دكت

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش تایێ‌ سنوونێ‌ سەرەدانا لژنا ناڤخۆیا رزگاری كر

Lalish Duhok