شبكة لالش الاعلامية

ئاميره‌كێ نوو دكارت ئاڤا ڤه‌خوارنێ ژ هەوايى دروست بكه‌ت

ئاميره‌كێ نوو دكارت ئاڤا ڤه‌خوارنێ ژ هەوايى  دروست بكه‌ت
خەندان- دانا تەیب مەنمی

زاناكان ئامێرێكی نوێیان داهێناوە كە بەوزەی خۆر كاردەكات و دەتوانێت ئاوی خواردنەوەی پاك لە هەوا دروستبكات.

بەپێی هەواڵێكی سی ئێن ئێن، تیمێكی زانایانی پەیمانگای تەكنەلۆژی ماساچوسێتس و زانكۆی كالیفۆڕنیا بێركیلی بەدروستكردنی ئەو ئامێرە كێشەی بێ ئاوی لە ناوچە دوورەدەست و تەنانەت بیابانەكانیشدا چارەسەركردووە.

ئیڤیلین وانگ، پرۆفیسۆری ئەندازەی میكانیكی لە پەیمانگای تەكنەلۆژی ماساچوسێتس لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە “زۆر دڵخۆشم كە توانیمان ئامێرێكی كرداریمان دۆزیەوە بۆ ئەو ناوچە دوورەدەستانە كە بتوانێت ئاوی پاكی خواردنەوە بۆ هەموو خەڵكێك كە پێویستیان پێیەتی دابینبكات.”

لەكاتێكدا پێشتر چەند شێوازێكی هاوشێوەی هەبوو بۆ بەرهەمهێنانی ئاو لە هەوا، بەڵام ئامێرە نوێیەكە لە كەشوهەوای وشكتردا كاردەكات و وزەیەكی كەمتری پێویستە و بە وزەی خۆر كاردەكات.

ئامێرە نوێیەكە وەكو سندوقێك وایە و لەناو ئەو سندوقەدا چەند وەرگر و ئامێرێكی تێدایە كە وەكو ئیسفنج ئاوی ناو هەوا وەردەگرێت كاتێک سندوقەكە كراوەبێت. دەتوانرێت ئاو لە باران و لەهەواوە وەربگیرێت.

هەركە ئاوی ناو هەوا ڕاكێشرا، سندوقەكە بەشێوەی دەستی دادەخرێت و دەخرێتەبەر تیشكی خۆر و تیشكەكەش ئامێرەكە گەرمدەكات و دواتر ئاوی ناو هەوا دەكرێت بە هەڵم و دواتریش شلدەكرێتەوە بۆ خواردنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چاوان دێ زانى كه‌سێ به‌رامبه‌ر خۆش دڤێى؟

Lalish Duhok

ئەڤرۆ رۆژا جیهانی یا نەهێلانا کارکرنا زارۆیانە

Lalish Duhok

خوارنا شەکرێ دبتە ئه‌گه‌رێ خەمۆکيێ

Lalish Duhok