شبكة لالش الاعلامية

قایممقامی شنگالێ: حەشدا شەعبی تۆپبارانا شنگالێ نەكريه‌

قایممقامی شنگالێ: حەشدا شەعبی تۆپبارانا شنگالێ نەكريه‌ 

شنگال-KDP.info-

قایمقامی شارۆچكەی شنگال ڕەتی كردەوە، كە حەشدی شەعبی تۆپبارانی شنگالی كردبێت و ڕوونی كردەوە، تەنیا یەك گوللـەھاوەن ھاتووە، كە ھێشتا ڕوون نییە ھاوەنی داعشە یان لەلایەن حەشدی شەعبییەوە بۆ داعش هاویشتراوە و بەھەڵە كەوتووەتە نێو سەنگەرەكانی پێشمەرگەوە.

(مەحما خەلیل)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ”ئەو زانیارییانەی لەبارەی بۆردومانكردنی شنگال لەلایەن ھێزەكانی حەشدی شەعبییەوە بڵاو كراونەتەوە، ناڕاستن، چونكە جاری پێشوو كە حەشد لە چوارڕێیانی تەلەعفەرەوە بۆردومانی ھێزەكانی پێشمەرگەی كرد، (ھادی عامری) سەردانی سەنگەرەكانی پێشمەرگەی كرد و وێڕای داوای لێبوردن، ئەوەیشی پشتڕاست كردەوە، كە بەھەڵە بووە و ڕووداوەكە دووبارە نابێتەوە. لە نێوان ھێزەكانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە سنوورەكەدا ھەماھەنگیش ھەیە.”

(خەلیل) گوتیشی: ”تەنیا ھاوەنێك لە نێو شنگالدا كەوتووە، ئەویش ڕوون نییە لە كوێوە ھاتووە، كە ئاخۆ ھیی حەشدی شەعبییە و بەھەڵە هاتووە، یان ھیی تیرۆریستانی داعشە، چونكە لە نیزیك سەنگەرەكانی پێشمەرگە كەوتووە و خۆشبەختانە ھیچ زیانێكی گیانیی نەبووە، ئەوەی دەشگۆترێت خەڵك بریندار بووە، ھیچ ڕاست نییە و تەنیا یەك ھاوەن بووە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فه‌رەنسا نێزیکی نیڤ ملیۆن دۆلاران دێ بۆ خه‌لكێ شنگال و بەعاج ته‌رخان كت

Lalish Duhok

ب وێنە:بەشداریا شێخ شامۆ ل رێ وره‌سمێن جەژنا 240سالیا سەرخۆبوونا ویلایەتێن ئێكگرتی یێن ئەمریكا

Lalish Duhok

دەزگەهێ‌ روانگە و رێكخراوا داك دێ‌ خۆلان بۆ گەنجان ڤەكن

Lalish Duhok