كوردێن ئێزدی:پەرلەمانێ عێراقێ دژایەتیا مه کر
دهۆک-KDP.info-![]()
دوای ئەوەی دوێنێ پەرلەمانی عێراق دەنگی بە کورسییەک بۆ ئێزدیان لە کۆمسیۆنی مافی مرۆڤدا نەدا، کوردانی ئێزدی ڕایانگەیاند، حکوومەتی عێراق بە هەموو شیوەیەک دژایەتیی ئێزدییان دەکات.
بڕیاربوابوو کە ئێزدییەکان لە کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقدا کورسییەکیان پێبدرێ، کەچی دوێنێ پەرلەمانی عێراق دەنگی بۆ نەدان وبەرهەڵستکاری کردن، ئەمەش نیگەرانی زۆری لای کوردانی ئێزدی لێ کەوتەوە.
(ناسر شەهوانی)، چالاکوانێکی کوردانی ئێزدییە و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”حکوومەتی عێراق نەک تەنیا لەسەر ئەم پرسە، بەڵکو لەسەر زۆر پرسی دیکەش لە دژی پێکهاتەکان دەوستێتەوە و هاوکارییان ناکات. عێراق پێمان دەڵێت، کە ئێمە خەڵکی عێراق نین و لە کارەساتی شنگالیشدا هیچ هاوکارییەکی نەکردووین و بە لای منەوە سەیر نییە، چونکە لە سەرەتای کارەساتی شنگالدا پەرلەمانی عێراق لەسەر پرسی شنگال هیج هەنگاوێکی بۆ هاوکاریی لێقەوماوانی شنگال و ڕزگارکردنی ڕفێنراوەکان نەهاویشت.”
(زێدان دەرویش) هاووڵاتییەکی کوردانی ئێزدییە لە قەزای شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”هەر لە کۆنەوە حکوومەتی عێراق هاوکاریمانی نەکردووە و ئێمە پشتگوێ خراوین، ئەگەر حکوومەتی کوردستان نەبوایە نەماندەتوانی درێژە بە ژیان بدەین.”
سەبارەت بەم پرسە (ڤیان دەخیل)، پەرلەمانتاری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ”لامان سەیربوو کە دوێنی پەرلەمانی عێراق دەنگی بە کورسییەک بۆ کوردانی ئێزدی نەدا، لەوکاتەی کە هەموو پێکهاتەکان بە گویرەی دانیشتوانەکەیان کورسییەکیان لەو کۆمیسیۆنەدا هەیە. ئێزدییەکان تووشی پێشلکاریی مافی مرۆڤ کراون، کەچی بەغدا دژمان وەستایەوە و بەرهەڵستکاری کردین.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
