شبكة لالش الاعلامية

ئه‌نجوومه‌نێ وه‌زیران پیرۆزباهيێ ل کرێکاران دکت

ئه‌نجوومه‌نێ وه‌زیران پیرۆزباهيێ ل کرێکاران دکت
رووداو – هەولێر

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکات و رایدەگەیێنێت “له‌ رۆژی جیهانیی كرێكاراندا پیرۆزبایی له‌ كرێكارانی كوردستان و ته‌واوی كرێكارانی جیهان ده‌كه‌ین، هیوای جه‌ژن و پشوویه‌كی خۆش و ئارامیان بۆ ده‌خوازین”.

لە رۆژی جیهانی کرێکاران 1-5-2017، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە کرێکاران کرد و ئاماژە بەوەدراوە کە “له‌م یاده‌دا بەڕێز و پێزانینه‌وه‌ له‌ رۆڵی مه‌زنی بنیاتنه‌رانه‌ی كرێكارانی كوردستان ده‌ڕوانین، كه‌ وه‌ك چۆن پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان سنووره‌كانی كوردستان ده‌پارێزن و تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ی لێدوورده‌خه‌نه‌وه‌، كرێكارانیش به‌ هێز و بازووی خۆیان، پێشمه‌رگانه‌ كوردستان ئاوەدان ده‌كه‌نه‌وه”‌.

ئاماژە بەوەشکراوە کە “هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌ سه‌ر كوردستاندا هێنراون كه‌ تیایاندا شار و شارۆچكه‌ و دێهاته‌كانی خاپوور كراون، هه‌میشه‌ دووباره‌ به‌ دڵسۆزی و به‌ هێز و بازووی كرێكاران بنیات نراونه‌ته‌وه‌ و ئاوه‌دان كراوه‌نه‌ته‌وه‌، له‌ قۆناخی ئازادیشدا هه‌میشه‌ هێزی بنیاتنه‌ری پێشخستنی ئاوه‌دانی بوون”.

حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پشتگیرییەک بۆ مافی کرێکاران دووپاتدەکاتەوە و دەشڵێت “له‌م رۆژه‌دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پشتگیرییه‌كی خۆی بۆ ته‌واوی مافه‌كانی كرێكاران دووپات ده‌كاته‌وه و چی له‌ توانایدا بێت بۆ باشتركردنی دۆخی كرێكاران له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ درێخی ناكات‌، داواش له‌ كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كات گرنگییه‌كی زیاتر به‌ كرێكاران و دۆخ و زه‌مینه‌ی كاركردنیان بدات، هه‌ر له‌ كرێ و هه‌قده‌ستیانه‌وه‌ تاوەکو دابینكردنی ته‌واوی شایسته‌كانیان و كه‌ش و زه‌مینه‌یه‌كی باشتری كاركردن و داكۆكیكردن له‌ سه‌لامه‌تیان له‌ شوێن و كاتی كاركردندا”.

رۆژی دووشەممە 1-5-2017 و لە رۆژی جیهانی کرێکاران، لە چەند شارێکی کوردستان و جیهان گردبوونەوەی ناڕەزایی بەڕێوەچوو و کرێکاران بەوبۆنەوە داوای مافەکانی خۆیان دەکرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رێكخراوێن جڤاكێ سڤیل دژى هێرشێن توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرینێ خرڤه‌بوونه‌ك ئه‌نجامدا

Lalish Duhok

ئێكه‌تيا مامۆستایان ده‌ربارەی پاشكه‌فتێ مووچەى پرۆژەیەکى ئاراستەی حکوومەتێ دكت

Lalish Duhok

ده‌مێ راگەهاندنا ئەنجامێن ئه‌زموونێن پۆلا 12ێ ئامادەیی هاته‌ دیارکرن

Lalish Duhok