شبكة لالش الاعلامية

ل رۆژه‌کێ دا دوو جارا شوو کر

ل رۆژه‌کێ دا دوو جارا شوو کر
خەندان- سامان محەمەد
کچێکی هندی شوو بەکوڕێک دەکات، بەڵام هەمان رۆژی مارەکردنەکەی لە کوڕەکە جیادەبێتەوەو دوای تێپەڕبوونی سێ کاتژمیر شوو بەکوڕێکی تر دەکات.

ئەو کچە خەڵکی هندستانەو دانیشتووی گوندی تشاندوایەو ناوی رۆبانا بارفینە کە تەمەنی 18 ساڵە، شووی یەکەم دەکات بەکوڕێک کە ناوی منتاج ئەنساری-یەو تەمەنی 26 ساڵە، بەڵام دوای ئەوەی کوڕەکە بە چاوچنۆک وەسف دەکات لێی جیادەبێتەوە.

کوڕەکەو باوکی کچەکە لەسەر ئەوە رێکدەکەون کە مارەییەکی گرانبەهاو ماتۆڕێکی گرانبەها بەکوڕەکە بدەن، بەگوێرەی کلتووری ئەو ناوچەیە، بەڵام باوکی کچەکە کە خاوەنی هۆتێلێکە داواکەی جێبەجێدەکات و ماتۆڕێکی بۆ دەکڕێت، دواتر کوڕەکە بەو ماتۆڕە قایل نابێت و داوای دانەیەکی گرانتر دەکات.

دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی هاوسەرگیرییەکە کوڕەکەو کچەکە دەماقاڵێ دەکەوێتە نێوانیانەوەو زاوا هەڕەشەی ئەوە دەکات کە ئەو شوێنە جێدەهێڵێت و بوکەکەش لەگەڵ خۆی نابات، هەرچەندە ئامادەبووان داوای لێدەکەن لەسەرخۆ بێت و دان بەخۆیدا بگرێت، بەڵام سوودی نابێت، هەربۆیە دەستبەجێ کچەکە قازی ئەو گوندە بانگ دەکات و لە کوڕەکە جیا دەبێتەوە.

دوای سێ کاتژمێر لەو جیابوونەوەیە باوکی کچەکە لەگەڵ کوڕێکی ئەو گوندە بەناوی محەمەد ئەلیاس کە تەمەنی 25 ساڵە رێکدەکەوێت و کچەکەی خۆی دەداتێ، بەو هۆیەوە کچەکە لە رۆژێکدا دووجار شووکردن دەبێت بە چارەنووسی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زەلامەکی و کچا خوە پێکڤە باوەرنامەیا زانکۆیێ وەرگرتن

Lalish Duhok

پشتى 17 سالێن چاڤه‌رێبوونێ ده‌یک و بابه‌ك دبنه‌ خودان شەش زارۆك

Lalish Duhok

ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێ.. ئه‌ڵماسێكی په‌مه‌یی به‌ 58 ملیۆن دۆلار له‌ زیادكردنێكی ئاشكرادا فرۆشرا

Lalish Duhok