راوێژکارێ سیاسی يێ بارزانی: رەنگە ههيڤا هەشت گشتپرسی بێته كرن
رووداو- هەولێر
راوێژکاری سیاسیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: ” زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان نوێنەری خۆیان دیاری کردووە بۆ کۆمیتەی گشتپرسی و ئامادەن نوێنەر دیاری بکەن تەنیا گۆڕان نەبێت”. گوتیشی: “رەنگە مانگی هەشت گشتپرسی بکرێت”.
د. محەممەد حاجی ، راوێژکاری سیاسی مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ”سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان داوای لە ھەموو لایەنەکان کردووە، نوێنەری خۆیان بۆ کۆمیتەی گشتپرسی دیاری بکەن، زۆرینەی لایەنەکانیش نوێنەری خۆیان دیاری کردووە و ئامادەن نوێنەر دیاری بکەن، تەنیا بزووتنەوەی گۆڕان نەبێت، کە تاوەکو ئێستا ئامادە نییە، بۆیە رەنگە تا حەفتەیەکی دیکە ھەموو لایەنەکان نوێنەری خۆیان دیاری بکەن.”
راوێژکاری سیاسی بارزانی باسی کاتی بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە باشووری کوردستان کرد و گوتی: ”بڕیارە ئەمساڵ ریفراندۆم بکرێت و بەپێی پێشبینیی منیش رەنگە لە مانگی ٨ی ئەمساڵدا ریفراندۆمەکە بکرێت.”
لە نزیکەی دوو مانگی رابردوودا پارتی و یەکێتی چەندین کۆبوونەوەیان بۆ ئامادەکاری گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و شاندێکی هاوبەشی ئەو دوو حیزبە لەگەڵ هەموو لایەنەکان کۆبوونەوە و شاندێکیش چووە بەغدا، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان ئامادە نەبوو پێشوازی لەو شاندە بکات و دەیەوێت پرسی گشتپرسی لە پەرلەمانی کوردستان دوای کاراکردنەوەی بڕیاری لەبارەوە بدرێت.
رۆژی شەممە 22-4-2017 سەرکردایەتی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە و لەدوای کۆبوونەوەکە راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە “ههردوولا كۆكن لهسهرئهوهی، كه مافی چارهی خۆنوسین و راگهیاندنی سهربهخۆیی مافی گهلی كوردستانه، پێویسته ئامادهكاری ههمهلایهنهی بۆ بكرێت بهئهنجامدانی ریفراندۆمیشهوه، ئهم بابهته بابهتێكی نیشتمانیه و لهبهر رۆشنایی بهرژهوهندییه باڵاكانی گهلی كوردستان لهپهرلهمانی كوردستان یهكلایی دهكرێتهوه”.
محەممەد حاجی ، راوێژکاری سیاسیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی گشتپرسی گوتی: ”باسکردنی ریفراندۆم بە شێوەیەکی گەرموگوڕ لەلایەن جەماوەرەوە، نیشانەی ئەوەیە کە جەماوەر بۆ گشتپرسی ئامادەیە و لە ھەندێک شوێن کەمپینیشی بۆ دروست کراوە و تەنیا ئەوە دەمێنێت، کە کۆمیسیۆن راسپێردرێت و لە ماوەیەکی کەمدا ئامادەکارییەکانی بۆ ئەو مەبەستە تەواو دەکات.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
