شبكة لالش الاعلامية

سبەی مه‌زنترين پێشانگه‌ه دێ ل ھەولێرێ ئێته‌ ڤه‌كرن

سبەی مه‌زنترين پێشانگه‌ه دێ ل ھەولێرێ ئێته‌ ڤه‌كرن 

هه‌ولێر-KDP.info-

بڕیارە سبەی گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە شاری ھەولێر بکرێتەوە و گۆتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاریش دەڵێت، بۆ یەکەم جارە پێشانگای ھاوشێوە لە ھەرێم و عێراقدا بکرێتەوە و دەبێتە ئەگەری بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتیاری.

(نادر ڕۆستی)، گۆتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”بڕیارە سبەی، ڕۆژی پێنجشەممە گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی بە ناوی پێشانگای ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەشتوگوزار لە ھەولێر بکرێتەوە، زیاتر لە ٢٠٠ کۆمپانیا لە ١٦ وڵاتی جیھانەوە بەشداری لە پێشانگاکەدا دەکەن و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، جگە لە کردنەوەی پێشانگا، کە یەکەمجارە لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە، چەندین دیدار و چالاکی بەڕێوەدەچن، کە تایبەتن بە کەرتی گەشتیاری و کەلتوور.”

(ڕۆستی) ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ”گرنگیی کردنەوەی ئەو پێشانگایە لەوەدایە دەمانەوێت لەو ڕێگەیەوە گەشتیار و کۆمپانیای بیانی بۆ ھەرێمی کوردستان ڕاکێشین و ساڵانە کردنەوەی پێشانگاکە بەردەوام بێت، ھەروەسا دەمانەوێت لەو ڕێگەیەوە کۆمپانیا جیھانیەکان بەرھەمی خۆیان لە ھەرێمی کوردستان پێشان بدەن و ببنە ھۆکارێک بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتیاری.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ڤان خوارنا سپێدەهیان نەخوو

Lalish Duhok

قەلەوترین زارۆكێ جیهانێ يه‌ و 190 کیلۆگرامە

Lalish Duhok

هۆكارێن وه‌ريانا پرچا زه‌لامان 

Lalish Duhok