دەروازەیەكێ نێڤ ده‌وله‌تی ل ناڤبه‌را هه‌رێما كوردستانێ و توركیادا دێ ئێته ڤه‌كرن
مێرگه‌سۆر-KDP.info-
دەروازەیەکی نێوده‌وڵه‌تی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی توركیادا ده‌كرێته‌وه و، دەبێتە نزیکترین خاڵی سنووری کە هه‌ولێر و سلێمانی بە تورکیا ببەستێتەوە.
قایمقامی قه‌زای مێرگه‌سۆر (غه‌فور ئه‌حمه‌د)، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی ڕاگەیاند، “خاڵی سنووریی (زیت) كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی توركیا، له ساڵی 2014ـەوە ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه و شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێم و پارێزگاری هه‌ولێر و هه‌كاری به یه‌كه‌وه دانیشتوون تا ئه‌و خاڵه سنوورییه بكرێته‌وه، دەروازەکە فه‌رمی و نێوده‌وله‌تییه و ده‌كه‌وێته گوندی (زیت) له شارەدێی شێروان مه‌زن”.
خاڵه سنوورییه‌كه له لای توركیا ته‌واو بووه و وەک قایمقامی مێرگه‌سۆر گوتی، له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی له به‌ری توركیا بەشدارییان کردووە و ئاماده‌یشیان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی هاتوچۆ پێدا بكرێ، ئەو دەڵی “ئه‌وه‌ی ماوه‌ی لای ئێمه‌یه، خۆی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌به‌ر شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی داراییەکەی و ئاڵۆزییه‌كانی باكوور نەپڕژاوتە سەر ئەوەی تەواوی بکات، ئینجا ئێستا بارودۆخه‌كه باشترە و حكوومه‌تی هه‌رێمیش بڕیاری داوه رێگا وبانه‌كان ته‌واو بكرێت.. ئێستا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پارێزگار و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ست ده‌كه‌ین به ته‌واوكردنی ئه‌و رێكارانه‌ی كه ماون بۆ ئه‌وه‌ی به‌منزیكانه هاتوچۆی پێدا بكرێت.”
بایەخی كردنه‌وه‌ی خاڵ یان دەروازه سنوورییه‌كه لەوەدایە، هاموشۆی خه‌ڵكێكی زۆر ئاسان ده‌كات و، جموجۆلی بازرگانی ده‌كه‌وێته ناوچه‌كه، (غه‌فور ئه‌حمه‌د) دەڵی، ته‌نانه‌ت نزیكترین خاڵی سنووری ده‌بێت بۆ هه‌ولێر و سلێمانییش هه‌روه‌ها بۆ ئێران و توركیایش بایەخی خۆی دەبێ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
