فراكسیۆنا پارتی: سبەی دێ كۆمبين .. نابت سلێمانی بێ پارێزگار بت
سلێمانی-KDP.info-
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، “ئەوەی لە نەبوونی پارێزگاردا زیانمەندە، خەڵكی سلێمانییە، بۆیە سبەی وەكو ئەنجوومەن كۆ دەبینەوە و تێیدا ھەوڵی چارەكردنی ئەو كێشەیە دەدەین”.
(زیاد كاكە رەزا)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، “ئەوەی ئێستاكە ھەیە، پارێزگار نییە و جێگری پارێزگارە، بەڵام كاروباری پارێزگار بەڕێوە دەبات و حەتمەن دەستەڵاتی پارێزگاری نابێت، ئەمەیش بەپێی یاسایە و بە زۆر نابێت ھەموو دەستەڵاتێكی ھەبێت، بۆیە لە ئێستادا ئەو پارێزگایە بە دەست بێپارێزگارییەوە دەناڵێنێت”.
(كاكە رەزا) گوتیشی، “ئەوەی ئێستا كراوەتە پارێزگار (سەردار قادر)، بۆ جاری چوارەمە تووڕە دەبێت و تا گەییشتە ئەوەی دەست لە كار بكێشێتەوە، بێگومان لە نەبوونی پارێزگاریشدا، تەنیا خەڵك زیانی پێ دەگات، چونكە ئیشوكاری خەڵك رایی ناكرێت، بۆیە پێویستە ئەو پرسە یەكلا بكرێتەوە”.
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕوونیشی كردەوە، “سبەی سەرۆكی فڕاكسیۆنەكان لەگەڵ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەندا كۆ دەبینەوە و، تێیدا داوا دەكەین رێگەچارەیەك بۆ ئەو پرسە بدۆزرێتەوە و پەلە بكرێت لە چارەكردنی ئەو كێشەیە، چونكە ناكرێت بەو شێوەیە بەردەوام بێت و سلێمانی بێ پارێزگار بێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
