ناسا ب وێنه‌یه‌كێ نوو يێ مه‌ریخێ جیهان حێبه‌تى كر
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی بۆشایگه‌ری ئاسمانی ئه‌مریكا، ناسراو به ناسا وێنه‌یه‌كی نوێی رووی هه‌ساره‌ی مه‌ریخی بڵاوكرده‌وه، كه روونی و سه‌رنجڕاكێشی وێنه‌كه ملیۆنان كه‌سی له جیهاندا سه‌رسامكردووه.
ئه‌و وێنه‌یه له لایه‌ن گالیسكه‌ی مارس ریكونیسانس ئوربیتر گیراوه, كه بۆ دۆزینه‌وه زانستییه‌كان ره‌وانه‌ی مه‌ریخ كراوه.
وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت هاوشێوه‌ی خوانێك له بیاباندا دێته به‌رچاو، ئه‌و شوێنه‌ش نزیكه له ناوچه‌ی نوكتیس لابیرینپوس، كه گومانده‌كرێت، ده‌ریاچه‌یه‌كی ئاو بێت له‌سه‌ر رووی مه‌ریخ.
ناسا بۆ ئه‌و گالیسكه‌یه كامێرایه‌كی جۆری (HiRISE)ـی لێ به‌ستراوه كه تێچوونی ته‌نیا كامێراكه 40 ملیۆن دۆلاره و له توانایدا هه‌یه وێنه‌ی ناوازه و زۆر به دیقه‌تی رووی مه‌ریخ بگرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
