شبكة لالش الاعلامية

ئیمانوێل ماکرۆن ب سەرۆکێ نوو يێ فەرەنسا هاته‌ هەلبژارتن

ئیمانوێل ماکرۆن ب سەرۆکێ نوو يێ فەرەنسا هاته‌ هەلبژارتن
رووداو – هەولێر

ئیمانوێل ماکرۆن 65.9%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسای بەدەستهێنا، لە بەرامبەردا مارین لو پێن 34.1%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکەی بردەوە.

رۆژی یەکشەممە 7-5-2017 خوولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا ئەنجامدرا.

رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا %74ی تێپەڕاند، بەوەش بەبەراورد بە خوولی یەکەمی هەڵبژاردن ئاستی بەشداری کەمتر بووە، تەنانەت لە 1969ەوە هیچ هەڵبژاردنێکی سەرۆکایەتی لە فەرەنسا رێژەی بەشداری هێندە کەم نەبووە.

سندووقەکانی دەنگدان بۆ نزیکەی 12 کاژێر بەڕووی دەنگدەراندا کراوە بوون، بەڵام دوای داخستنی سندووقەکانی دەنگدان، هەرزوو ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن ئاشکراکران.

لەگەڵ راگەیاندی ئەنجامە بەراییەکان، مارین لو پێن گوتەیەکی پێشکەش کرد و دانی بە شکستی لە هەڵبژاردنەکە نا، هاوکات پیرۆزبایی لە ماکرۆنی رکابەری کرد.

لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیش، سەرۆک و گەورە بەرپرسانی چەندین وڵات، لەنێویاندا سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و، راوێژکاری ئەڵمانیا پیرۆزباییان لە ماکرۆن کرد.

ماکرۆن بۆ پێنج ساڵی دیکە سەرۆکایەتی فەرەنسا دەکات. لە میژووی سەرۆکایەتیی فەرەنساشدا، کە 24 سەرۆکی دیکەی بەخۆیەوە بینیوە، ماکرۆن دەبێتە گەنجترین سەرۆکی ئەو وڵاتە، کە تەمەنی 39 ساڵە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پەرلەمانتاره‌كێ کورد: ترسا دووباره‌کرنا سیناریۆيا کەفتنا مووسلێ ل کەرکووکێ هەیە

Lalish Duhok

ئیراق.. مژار نه‌بوونا زمانێ كوردی ل سه‌ر نڤیسارێن فه‌رمی دهێته‌ چاره‌سه‌ركرن

Lalish Duhok

ده‌زگه‌هێ لوتكه‌: ئه‌ڤساله‌ 35 هزار ئيراقيان داخوازا مافێ په‌نابه‌ريێ كريه‌ و %70 ژ وان كوردن

Lalish Duhok