شبكة لالش الاعلامية

ئیبۆلا جاره‌كا دی به‌لاڤ بوو

ئیبۆلا جاره‌كا دی به‌لاڤ بوو 

رووداو-سلێمانی

رێکخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی کۆنگۆی دیموکرات رایدەگەیێنن لانیکەم کەسێک بەهۆی پەتای ئیبۆلا مردووە و دەکرێ ئاماژەی دووبارە گەڕانەوەی نەخۆشییەکە بێ بۆ کیشوەری ئەفریقا، ئەوەش بەپێی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز.

هەینی 12 ی ئایار هەریەکە لە وەزارەتی تەندروستی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات و رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایانگەیاند کە لە 22ی نیسانەوە نۆ کەس تووشی تای خوێناوی بوون و سێ کەس بەهۆی تا مردوون.

بەپێی هەمان راگەیێندراو، پشکنین لەسەر حاڵەتەکان دەستیان پێکردووە و دەرکەوتووە هۆکاری مردنی یەكێک لە قوربانییەکان ڤایرۆسی ئیبۆلایە و پشکنین لەسەر ئەوانی دیکەش بەردەوامە.

ئەمە هەشتەم جارە ئیبۆلا روودەکاتە کۆنگۆی دیموکرات و نەخۆشییەکەش لە نێوی رووباری ئیبۆلای ئەو وڵاتەوە هاتووە، چونکە یەکەمجار لە ساڵی 1976 نەخۆشییەکە لەوێ دەستنیشانکرا.

ئەزموونی دوورودرێژی کۆنگۆ لە رووبەڕووبوونەوەی ئیبۆلا، بووە فریاگوزاریان لە شاڵاوە مەترسیدارەکەی ئەو نەخۆشییە لەساڵی 2014. ئەوەبوو بڵاوبوونەوەی ئیبۆلا لەو ساڵە بووەهۆی مردنی 11 هەزار و 300 کەس لە وڵاتانی گینیا، سیرالیۆن و لایبیریا، کەچی هەمان شاڵاوی نەخۆشییەکە لە کۆنگۆ لەو ساڵەدا بووەهۆی مردنی 49 کەس.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مۆبایلێ پەیوەندی ب پەنجەشێرا مێشکی ڤە ھەیە؟

Lalish Duhok

گونده‌ك خیار و تەماتا بۆ تەماما پارێزگه‌هه‌كا كوردستانێ دابین دكت

Lalish Duhok

وينێن جوانترين كچ ل جيهانێ ببينه‌

Lalish Duhok