شبكة لالش الاعلامية

دوو تاخێن دى ل موسلێ هاتنه‌ کۆنترۆلکرن

دوو تاخێن دى ل موسلێ هاتنه‌ کۆنترۆلکرن
رووداو – موسڵ

شەڕێکی سەخت لە چەند گەڕەکێکی موسڵ بەردەوامە و، لە بەیانی ئەمڕۆشەوە داعش 15 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی ئاڕاستەی هێزەکانی سوپای عێراق کردووە، لە بەرامبەردا هێزە عێراقییەکان توانیویانە دوو گەڕەک کۆنترۆڵبکەنەوە.

سیداد لەشکری، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە موسڵ رایگەیاند، شەڕێکی زۆر قورس لە موسڵ هەیە، داعش 15 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی بەڕووی هێزە عێراقییەکان ئاراستەکردووە و، بەپێی گوتەی فەرماندە سەربازییەکانی عێراقیش هەر ئەمڕۆ 20 چەکداری داعش کوژراون.

لە شەڕەکەی ئەمڕۆدا جگە لەو ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوانە، هەروەها سێ مۆتۆرسکیلی بۆمبڕێژکراو لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بەرەوڕووی هێزەکانی سوپای عێراق هاتوون و، لەلایەن هێزە عێراقییەکان تەقێنراونتەوە. پەیامنێری رووداو هەروەها گوتی “هەردوو گەڕەکی ئیقتسادیین و عورەیبی” لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا کۆنترۆڵکراونەتەوە.

ماوەی 11 رۆژە شەڕێکی قورس لە گەڕەکی 17ـی تەمموز بەردەوامە، چەکدارانی داعش چەکی قورس و هەمەر بەکاردێنن، لە گەڕەکی هەراماتی چواریش، شەڕێکی یەکجار قورس بەڕێوەدەچێت، تاوەکو ئێستا 30% گەڕەکی هەڕاماتی چوار لەلایەن فیرقەی 9ـی زرێپۆشی سوپای عێراق بە پاڵپشتی لیواکانی 34، 36 و 37 لە سوپای عێراق کۆنترۆڵکراوەتەوە.

ئاماری 210 رۆژی شەڕی موسڵ

شانەی راگەیاندنی جەنگی ئاماری 210 رۆژی شەڕی موسڵی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد تاوەکو ئێستا رێژەی 93%ـی شاری موسڵ کۆنترۆڵکراوەتەوە. بەپێی ئامارەکە لەو ماوەیەدا:

– 130 تۆپی داعش لەنێوبراون
– 504 هاوەن لەنێوبراون
– حەوت هەزار و 199 بۆمبی چێنراو تەقێنراونەتەوە
– 210 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێریی داعش خستراونەتە خوارەوە
– 292 چەکی رەشاش لەنێوبراون
– 50 شۆڤڵی داعش تەقێنراونەتەوە
– هەزار و 250 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو تەقێنراونەتەوە
– 700 شوێنی بۆمبڕێژکراوی وەکو خانوو، دووکان و باڵەخانە پووچەڵکراونەتەوە

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شاھێ ئوردنێ پرسا کوردستانێ د گەل شاندەکێ کۆنگرێسمەنێن ئەمریکا گۆتوبێژ کر

Lalish Duhok

گه‌ميه‌كا كۆچبه‌ران بن ئاڤ بوو

Lalish Duhok

به‌غدا سزایه‌كێ دی يێ ئابووری دسەپينت

Lalish Duhok