خوارنا قه‌هوێ مه‌ترسيا تووشبوونێ ب شێرپه‌نجا پرۆستات كێم دكت
كوردستان تى ڤى
به ووته‌ی توێژه‌ران خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ی ئاماده كراوه به شێوازی ئیتالی مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات كه‌م ده‌كاته‌وه .ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی پیشانی داوه كه خواردنه‌وه‌ی سێ كوپ قاوه یا خود زیاتر له ماوه‌ی رۆژدا كاریگه‌رییه‌كی زۆر بۆ پاراستنی مرۆڤ له تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات هه‌یه.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له سه‌ر 7000 پیاویی ته‌مه‌ن 50 ساڵ به سه‌ره‌وه له ناوچه‌ی مولیس له وڵاتی ئیتالیا ئه‌نجامدرا. ئه‌و كه‌سانه بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ قاوه‌یان خواردنه‌وه و له ژێر چاودێری دا بوون .دواتر دوو تاقیكردنه‌ه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات كه به ” 3 پی سی و 145 دی ی‌و” ئه‌نجامدرا .
به پێی ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قاوه خۆرێكی باش بوون و له ماوه‌ی رۆژێكدا 3 كوپ قاوه‌یان خواردبۆوه به به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قاوه‌یان نه‌خواردبۆوه تا نیش كوپێك تا دوو كوپ قاوه‌یان خواردبۆوه به‌رێژه‌ی 53 له سه‌دا كه‌متر تووشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات ببوونه‌وه .
به ووته‌ی توێژه‌ران پێكهاته‌كانی نێو قاوه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رێگه له گه‌شه‌كردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات ده‌گرن .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
