شبكة لالش الاعلامية

کچەكا کورد وەکو فرۆکەڤان ل ھێلا ئاسمانی يا عێراقێ دەست بکابوو

کچەكا کورد وەکو فرۆکەڤان ل ھێلا ئاسمانی يا عێراقێ دەست بکابوو
باسنيوز:
بۆ یەکەمجار لە مێژووی عیراقدا، کچە کوردێک وەکو فڕۆکەوان، لە ھێڵی ئاسمانی عیراقی دەستبەکار بوو.

وەرتێ ئەبوبەکر عەلی، تەمەن 26 ساڵ، دانیشتووی وڵاتی دانیمارک کە ھەر لەوێش بەشی فڕۆکەوانی تەواو کردووە و دوو ساڵ لەمەوبەریش گەڕایەوە کوردستان و لە میدیاکان وردەکاریی خوێندنەکەی بڵاوکرایەوە، لە رۆژانی رابردووشدا گرێبەستی لێخوڕینی فڕۆکەوانی لەگەڵ ھێڵی ئاسمانی عیراقی واژوو کرد.

سەرچاوەیەکی نزیک لە وەرتێ بە میدیاکانی راگەیاندووە، وەرتێ ئێستا لە شاری بەغدایە و گرێبەستەکەی بۆ چەند ساڵێکە: “بۆ یەکەمجارە لە مێژووی عیراق و ھێڵی ئاسمانی عیراق، ئافرەتێکی کورد وەکو فڕۆکەوان کار بکات و یەکەمین گەشتیشی بۆ وڵاتانی میسر و ئەردەن و لوبنان بووە”.

سەرچاوەکە گوتیشی “ئەو کارەی وەرتێ جێگەی شانازییە بۆ کوردستان، لەوەش گرنگتر میدیا عیراقییەکان دەیانەوێت گرنگی تەواوی پێبدەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەگەر ده‌ست ژ خوارنا شەکرێ بهێلى ئەڤ تشته‌ دلەشى دا روودده‌ن 

Lalish Duhok

گوهیشك رێگریێ ژ وه‌ریانا پرچێ دكه‌ت

Lalish Duhok

خانمه‌كا 61 سالى خودان پێسته‌كێ سەرنجراكێشه‌

Lalish Duhok