پەتاتە هۆکارێ قەلەويێ نینە
رووداو-سلێمانی
توێژینەوەیەکی نوێ رەتیدەکاتەوە خودی پەتاتە هۆکاری قەڵەوی و زیادبوونی رێژەی قەڵەوی بێ، ئەگەر بێ زیادکردنی رۆن و چەوری ئامادەبکرێ، ئەوەش بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست (MENA).
توێژەرەکان لە زانکۆی نیویۆرک بوون و دەڵێن پەتاتەیەکی مامناوەندی کوڵاو (چەوری و رۆن زیاد نەکرێن لەکاتی ئامادەکردنی) تەنیا 160 کالۆری وزە دەدات، چەوری و کۆلیسترۆڵی تێدا نییە، چوار گرام ریشاڵ و چوار گرام پرۆتینی تێدایە و هەستکردن بە برسییەتی کەمدەکاتەوە.
بەڵام کاتێک لەنێو رۆن سووردکەرێتەوە و خوێی زۆری تێدەکرێ، بڕی کالۆرییەکەی زۆر زیاددەکەن و رێژەیەکی ناتەندروست لە سۆدیۆمی تێکەڵدەبێت، ئەوانەش هۆکاری قەڵەوی و چەندین لێکەوتەی نەخوازراوی خواردنی ژەمی پەتاتەن نەوەک خودی پەتاتەکە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
