مەحما خەلیل: ”حەشدا شەعبی پابەندی رێککەفتنا لگەل پێشمەرگەى نەبوويه”
شنگال-KDP.info-![]()
قایمقامی شنگال ئاشکرای کرد، پێشتر لەگەل حەشدی شەعبی ڕێککەوتن ھەبووە، تا سوپای عێراق بچێتە نێو سەنتەری ناحیەی قەیرەوان، کەچی چەند ڕۆژێکە بەھۆی ھێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکەوە چەکدارانی حەشدی شەعبی پێشڕەویان کردووە بۆ نێو سنووری قەزای شنگال و دەشڵێت، حکوومەتی ھەرێم و بەغدا لەو پێشێلکارییانە ئاگادار کراونەتەوە.
(مەحما خەلیل)، قایمقامی قەزای شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”ھێرشەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر ناحیەی قەیرەوان بەردەوامە و بەداخەوە بەرەو ھەندێ ناوچەی کوردستانی لە ڕۆژئاوای قەزای شنگالیش پێشڕەویان کردووە، لە سنووری گوندەکانی تل بەنات و تل قەسەف بەرەو گوندی کۆج دەڕۆن، ئەمەش پێشێلکردنی ئەو ڕێککەوتنەیە، کە یەکەمجار لە گوندی سینوی سەر بە شنگال حەشدی شەعبی و بەرپرسانی پێشمەرگە کۆبوونەتەوە و دواتر چەندین کۆبوونەوەی دیکەش کراوە و ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی دەبێ سوپای عێراق بچێتە نێو ناحیەی قەیرەوان و سنووری قەزای بەعاج، بەڵام حەشدی شەعبی پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبوون.”
(مەحما خەلیل) دەشڵێت: ”مەبەست لە ھێرشەکانی حەشدی شەعبی بۆ ناوچە کوردستانییەکانی نزیک ناحیەی قەیرەوان کردنەوەی ڕێگایەکی وشکانییە بەرەو سووریا و لوبنان، کە ئەمە پیلانی وڵاتێکی هەرێمییە جێبەجێ دەکرێت و وەک حکوومەتی خۆجێی شنگال بە نووسراو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراقمان لەو ھێرشانەی چەکدارانی حەشدی شەعبی ئاگادار کردووەتەوە، چونکە ھیچ ھەماھەنگییەکیان لەگەڵ ئیدارەی شنگال نەبووە و ھاتوونەتە نێو سنووری شنگال.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
