شبكة لالش الاعلامية

نهێنيا دروستکرنا یاریا “سپینەر” ئاشکرابوو

نهێنيا دروستکرنا یاریا “سپینەر” ئاشکرابوو
خەندان- خۆشناو حسێن
یاری Spinner كە بەشێوەیەكی بازنی لەریگەی سێ خولۆکەوە دەجوڵێت بەشێوەیەكی بەرفراوان بەهەموو جیهاندا بڵاوبووتەوە، بەڵام لەسەرەتادا نهێنی ئەو یارییە ئاشکرا نەکرابوو.

كاسرین هیتینگەر ئەو ژنە ئەمریكیەكەی کە ئەو یارییە سەرنجڕاكێشەی دروستكردووە، بەڵام تەنانەت هیچ سەنتێکیشی لەو داهێنانەیدا قازانج نەكردووە، هەرچەندە رێژەی فرۆشتنی لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە دەیان ملیۆن دۆلار و خواستی بازرگانانی بەشێوەیەكی بەرچاو لەسەر زیادکردووە.

یاریی Spinner بۆچوونێكی پێش بیست ساڵی كاسرین هیتینگەرەو وەك ئامێرێكی یارییکردن بۆ كچەكەی کە تەمەنی 7 ساڵ بووە دروستکردووە.

هیتینگەر پێش 8 ساڵ مۆڵەتی داهێنانی ئەو یاریەی وەرگرتووە، بەڵام لە ساڵی 2005دا وازی لێهێنا، چونكە نەیانتوانیوە رسوماتی نوێكرنەوەکەی بدات كە 400 دۆلار بووە.

هەندێك لە قوتابخانەكانی بەریتانیا و ئەمەركیا ئەو یاریەیان قەدەغەیان كردووە، بەڵام هەندێك مامۆستا باوەڕیان وایە كە پێدەچێت هاوكاری منداڵان بكات بۆ وربوونەوەو سەرنجدانی زیاتر.

لەكاتێكدا كە كۆمپانیاکانی دروستكردنی ئەو یاریە قازانجی گەورە دەکەن، “كاسرین”ی تەمەن 62 ساڵ ماڵەکەی دەگوازێتەوە بۆ ئەپارتمانێکی هەرزانتر و پارەی گەڕانەوەی هێڵی تەلەفۆنیشی نییە.

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی كاسرین هیتینگەر وتی “لە 3%ی داهێنانەكان قازانج دەگرێتەوە بۆ خودی داهێنەرەكە و زۆرێك لە داهێنەران بینراون كە خانووەکەنایان فرۆشتووە و لەبەر كێشەی مادی دەناڵێنن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

تیمساحه‌ك یاریزانه‌كێ ته‌پاپێ دخۆت

Lalish Duhok

تاكه‌ جيێ جیهانێ كو هاتن و چۆنا ترومبێلا تێدا قه‌ده‌غه‌یه‌

Lalish Duhok

10 راستی ده‌ربارەی عێراقێ نه‌زانينه‌

Lalish Duhok