درێژترین توويا كوردستان ببینه
وشه
هاووڵاتییه‌كی ده‌ڤه‌ری بارزان چه‌ند دانه‌ی جۆره توویه‌كی نوێ له ئه‌ڵمانیا ده‌هێنێته ده‌ڤه‌ری بارزان و له ماڵی خۆی ده‌چێنێت، به شێوه‌یه‌ك ده‌نكۆڵه‌كانی ئه‌و تووه نێزیكه‌ی 10سم درێژ ده‌بن و بۆ نه‌خۆشیی شه‌كه‌ریش باشه.
محه‌مه‌د چیچو ئه‌و هاووڵاتییه‌یه كه تووه‌كه‌ی هێناوه‌ته كوردستان و له ده‌ڤه‌ری بارزاندا چاندووه به “وشه”ی گوت، له رێی چه‌ند كه‌سێكه‌وه جۆرێكی نوێی توو كه ئێمه پێی ده‌ڵێین “تووه درێژه‌كه” هێناومه‌ته ده‌ڤه‌ری بارزان و له گونده‌كه‌مان گوندی بالندا چێنراوه و ئێسته هاتووه‌ته به‌رهه‌م. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، ده‌نكۆڵه‌كانی ئه‌و تووه نێزیكه‌ی 10سم درێژ ده‌بن و زۆریش به چێژه و تامێكی شیرینی هه‌یه.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌م تووه ره‌نگی زه‌رده و له سه‌ره‌تای مانگی ئایار دروست ده‌بێت و تا مانگی حوزه‌یران ده‌مێنێته‌وه، ره‌نگ و شێوه‌یه‌كی زۆر جوانی هه‌یه، رۆژێك پێشانی پزیشكمدا و گوتی، رێژه‌ی شه‌كره‌ی ئه‌م جۆره تووه نۆرماڵه و بۆ نه‌خۆشیی شه‌كره زۆر باشه.
به‌پێی قسه‌كانی ئه‌و هاووڵاتییه، ئه‌و تووه بووه‌ته جێگه‌ی باسی هاووڵاتییان و رۆژانه ده‌یان كه‌س به مه‌به‌ستی خواردن و لێكردنه‌وه‌ی، تایه‌كی ئه‌و داره وه‌ك به‌ترمه سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
بارزان/ نه‌وزاد هلۆری
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
