پێش نڤستنێ مۆبایلێ ژ زارۆكێن خۆ وەربگرن
رووداو- هەولێر
توێژینەوەیەکی نوێی بەریتانی داوا لە باوان دەکات پێش خەوتن مۆبایل و تابلێتەکان لە منداڵان وەربگرن و رێگەنەدەن لەسەر جێگە و پێش خەوتن بەکاری بهێنن.
توێژینەوەکە لەلایەن پزیشكانی کۆلێژی شاهانەی لەندەن لەسەر 125 هەزار منداڵ ئەنجامدراوە و دەریخستووە ئەو منداڵێنەی کە شەوانە بەدیار مۆبایلەکانیان لەسەر جێگە تاکو کاتی خەوتن دەمێننەوە، ئەگەری زۆرترە تووشی گرفتەکانی خەوی وەک کەمخەوی و خەوزڕان ببنەوە.
د. کێن کارتەر، سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە لە کۆلێژی شاهانەی لەندەن داوا لە دایک و باوکی منداڵان دەکەن بەر لە نووستن بە کاژێر و نیوێك رێگری لە منداڵان بکەن و نەهێلنن چیدیکە یاری بە مۆبایل و ئایپادەکان بکەن، چونکە بە گوتەی ئەم پزیشکە جگە لە خەوزڕان، لە رۆژی دواتر ئەگەری دواکەوتنی منداڵ لە وانەکانیش دوادەخات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
