ئه‌مریكا: پشتى شه‌رێ مووسلێ دڤێت په‌كه‌كه ژ شنگالێ ده‌ركه‌ڤت
باسنيوز:
سوپای توركیا پشتیوانیی سه‌ربازیی سوپاكه‌ی له‌سه‌ر سنووره‌كانی سووریا زیاتر ده‌كات، هه‌روه‌ك باری ئاماده‌یی بۆ یه‌كینه سه‌ربازییه‌كانی له‌و ناوچانه، به‌رزكرده‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه جه‌خت له ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ هێرشكردنه سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی هێزه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه له كوردستانی ڕۆژئاوا، هه‌روه‌ها خۆئاماده‌كردن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی له‌ناكاوی په‌كه‌كه كه له‌ناو خاكی كوردستانی باشووره‌وه بكرێته سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی توركیا.
سه‌رچاوه توركییه‌كان، به ڕۆژنامه‌ی “شه‌رقول ئه‌وسه‌ت” ڕاده‌گه‌یه‌نن، هێزه‌كانی سوپای توركیا ئاماده‌كاری بۆ پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی ته‌واوكردووه، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هه‌ر هێرشێكی هێزه‌كانی په‌كه‌كه.
پێشتر، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، له دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، جه‌ختیكرده‌وه، كه نامه‌یه‌كی به سه‌رۆكی ئه‌مریكا گه‌یاندووه و له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا، ئه‌وه‌ی پێگه‌یاندووه، كه توركیا به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌س، ئه‌گه‌ر له لایه‌ن هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌وه له باكووری سووریا هێرشیان بكرێته سه‌ر، وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.
ڕۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه ئه‌وه‌ی نووسیوه، كه ئیداره‌ی تره‌مپ، به بڕیاری هاوكاری سه‌ربازیی بۆ هێزه‌كانی په‌كه‌كه له سووریا، له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی ڕه‌قه له‌ده‌ست “داعش” پێش سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ وانشتۆن به یه‌ك هه‌فته، توركیای نیگه‌ران كرد. ئه‌وه‌ش ده‌رگای له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ره‌كانی به‌شداریكردنی توركیا له‌و پرۆسه‌یه داخست، كه مه‌رجی سه‌ره‌كی به‌شداریكردنیان، دوورخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه بوو له پرۆسه‌كه.
لای خۆیه‌وه، ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی “ئه‌نادۆلۆ”ی توركی، له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانه‌وه، بڵاویكرده‌وه، كه سوپا خۆی ئاماده‌كردووه بۆ هه‌موو جۆره وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی په‌كه‌كه كه له سووریا و عێراقه‌وه هێرشیان بكاته سه‌ر، هه‌روه‌ك هێزه ئاسمانییه‌كان پلانی هێرشی ئاسمانیی چاوه‌ڕوانكراویان داناوه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه هێزه ده‌شتاییه‌كانی سوپای توركیا، سیناریۆی پرۆسه‌ی پێشبینیكراویان له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوور داڕشتووه‌ته‌وه.
پێشتر واشنتۆن و مۆسكۆ، كه هه‌ردوولایان پشتیوانیی له هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان له سووریا ده‌كه‌ن، نیگه‌رانی خۆیان له هێرشه ئاسمانییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بنكه‌كانی په‌كه‌كه له شنگال و بنكه‌كانی یه‌په‌گه له چیای كراچۆك له كوردستانی ڕۆژئاوا، ده‌ربڕی.
هه‌ردوولایان ئاماژه‌یان به‌وه دا، كه ئه‌نقه‌ره بۆ هێرشه‌كه‌ی 25ی نیسانی ڕابردوو هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌كی له‌گه‌ڵ نه‌كردوون، بۆیه له‌سه‌ر سنووره‌كانی سووریا و توركیا هێزیان بڵاوه پێكرد، ئه‌وه‌ش ئه‌نقه‌ره‌ی تووڕه كرد.
په‌یوه‌ند به‌و بابه‌ته، جۆناسان كۆهین، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هاریكاری ولاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه له سووریا به ” هاریكاری كاتیی و ته‌كتیكی” دانا، له دیدارێكیشدا له په‌یمانگای توێژینه‌وه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له واشنتۆن له باره‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به هاوكاری سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ په‌كه‌كه، ڕای گه‌یاند :” به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی له سووریا درووستبووه، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌یه، چونكه هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراسی كه هێزه‌كانی په‌كه‌كه یه‌كێكه له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی، ڕۆڵێكی گرنگ له پرۆسه‌ی ڕوگاركردنی ڕه‌قه، ده‌بینێت، په‌یوه‌ندییه‌كانیشمان له‌گه‌ڵ یه‌كینه كوردییه‌كان ته‌كتیكییه و دوای ڕزگاركردنی ڕه‌قه به‌رده‌وام نابێت”.
له‌هه‌مان كاتدا، كۆهین جه‌ختده‌كاته‌وه، كه شكستی داعش له مووسڵ، یه‌كێكه له مه‌رجه‌كانی په‌كه‌كه بۆ ده‌رچوون له شنگال، گوتیشی:” دوای پرۆسه‌ی مووسڵ، به‌هه‌ستیارییه‌كی زۆره‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی به‌غدا مامه‌ڵه ده‌كه‌ین بۆ ده‌ركردنی پارتی كرێكارانی كوردستان له شنگال، ده‌رچوونیشیان یان به ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی خۆیان ده‌بێت، یان به‌شێوه‌یه‌كی دیكه”. وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی پرۆسه‌ی سه‌ربازی دژ به په‌كه‌كه (وه‌ك ڕۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه له كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌ی ئاماژه‌ی پێداوه).
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
