كۆنترۆلكرنا تاخه‌كێ دى ل مووسلێ هاته راگه‌هاندن
كوردستان تى ڤى
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قادیمون یا نه‌ینه‌وا، فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاڕه‌ڵڵا رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌یان له به‌شی راستی مووسڵ كۆنتڕۆڵكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاڕه‌ڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له‌چوارچێوه‌ی پێشڕه‌وییه‌كانیاندا، هێزه‌كانی دژه تیرۆر گه‌ڕه‌كی ره‌بێع- یان له‌به‌شی راستی مووسڵ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی داعش ده‌رهێنا و به ته‌واوی كۆنتڕۆڵیان كرده‌وه.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قادیمون یا نه‌ینه‌وا راشیگه‌یاند كه هێزه‌كانی دژه تیرۆر ئاڵای عێراقییان له‌سه‌ر خانووه‌كانی ناو گه‌ڕه‌كه‌كه به‌رز كردووه‌ته‌وه. عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاڕه‌ڵڵا باسی له‌وه‌ش كردووه كه له میانی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كی ره‌بێعدا، داعش زیانی زۆری گیانی داوه.
هاوكات له به‌یاننامه‌یه‌كدا، لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند كه داعش له ناوچه‌ی مووسڵ، دوازده كه‌سی به تۆمه‌تی دزینی خۆراك و هه‌ڵاتن گولـله‌باران كردووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
