شبكة لالش الاعلامية

خوارنا بادەم سەرهەلدانا شێرپەنجەيا کۆلۆنێ کێم دكت

خوارنا بادەم سەرهەلدانا شێرپەنجەيا کۆلۆنێ کێم دكت

رووداو- گاردیان

توێژەرانی ئەمریکی پەیمانگای دانا-فاربەر لە بۆستن رایدەگەیێنن خواردنی هەفتانەی دوو مشت لە بادەم مەترسیی سەرهەڵدانەوەی نەخۆشیی شێرپەنجەی کۆڵۆن کەمدەکاتەوە.

سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە، د. تیمدیاو فادیلو دەڵێت لە ئەنجامی توێژینەوەکەیان بۆیان دەرکەوتووە ئەوانەی لانیکەم هەفتانە دوو مشت بادەمیان خواردووە، بە بەراورد کە هیچ بادەم و هاوشێوەکانیان نەخواردووە، مەترسیی تووشبوونیان بە سەرهەڵدانەوەی شێرپەنجەی کۆڵۆن 42% کەمترە و مەترسی مردنیشیان بە هەمان هۆکار 57% لاوازترە.

د. تیمدیاو فادیلو روونیدەکاتەوە تووشبووانی شێرپەنجەی کۆڵۆن لە قۆناخی سێیەمی نەخۆشییەکە کە تێیدا نەخۆشییەکە بڵاوبووەتەوە بۆ لیمفە گرێیەکان، ئەگەری ژیانیان بۆماوەی پێنج ساڵ بە نزیکەیی 53-89%ە، بەڵام ئەم توێژینەوە نوێیە دەریخستووە خواردنی بادەم مەترسی سەرهەڵدانەوەی نەخۆشییەکە کەمدەکاتەوە و ئەگەری تەمەندرێژیان زیاتر دەکات.

ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە کە کۆنگرەی ساڵانەی کۆمەڵەی پزیشكانی شێرپەنجەی ئەمریکی بڵاودەکرێتەوە کە بڕیارە لە مانگی داهاتوو لە شیکاگۆ ببەسترێت.

لە توێژینەوەیەکی پێشووتری ساڵی 2014 دەرکەوتووە خواردنی بادەم و هاوشێوەکانی مەترسی قەڵەوی کەمدەکەنەوە و بە گشتی خواردنیان رێگەیەکە بۆ باشتربوونی تەندروستی دڵ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زارۆكه‌ك ب ٢٤ تليان ژدایک بوو

Lalish Duhok

ئەوێن بهێز مێشکێ وان ساخله‌متره‌  

Lalish Duhok

فلمه‌كێ كوردی دوو خه‌لات بده‌ست خستن

Lalish Duhok