شبكة لالش الاعلامية

جگەرێن فلتەرکرى ژى سلامەت نینن

جگەرێن فلتەرکرى ژى سلامەت نینن

رووداو- هەولێر

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەریخستووە جگەرەی فلتەرکراو مەترسیدارترن لەوانەی کە فلتەرنەکراون، ئەمەش چونکە زۆرتر دەچنە قوڵایی سییەکانەوە و مەترسی شێرپەنجەی سییەکان زیاددەکەن.

هاونووسەری توێژینەوەکە و سەرۆکی سەنتەری شێرپەنجە لە زانکۆی ویلایەتی ئۆهایۆ دەڵێت: “جگەرە نوێیەکان زۆر مەترسیدارن لەبارەی شێرپەنجەی سییەکان”، چونکە وەک ئەو باسیدەکات دیزاینی جگەرە نوێیەکان وایە کە هەواگۆڕیان هەیە بەهۆی ئەو کونانەی کە تێیاندایە، ئەمەش شێوازی سووتاندنی تووتنەکە دەگۆڕێت و جگەرەکە مەترسیدارتر دەکات، بەوەی کە یارمەتی هەڵمژینی بڕێكی زۆرتر لە دووکەڵ دەدات.

بازارگانانی پیشەسازی تووتن زیاتر لە 50 ساڵە سیستمی فلتەر “پاڵاوتن”ی بۆ جگەرەکان زیادکردووە و دەڵێت کە هەڵمژینی قەتران کەمدەکەنەوە، هەروەها بەهۆی کونە بچوکەکانی نێو جگەرەکە هەوای پاک زۆرتر دەمژن، بەڵام بەگوێرەی راپۆرتە نوێیەکە کە تێیدا توێژەران بەدواداچوونیان بۆ 3300 توێژینەوە لەبارەی جگەرە کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە فلتەرەکانی جگەرە زۆرتر هۆکارن بۆ شێرپەنجەی سییەکان کە بە adenocarcinoma ناسراوە.

پزیشكە ئەمریکییەکە دەڵێت کاتێك ئەم کونانە لە جگەرەکان هەن، خەڵکی بە قوڵتر جگەرەکان هەڵدەمژن، بەمەش زۆرتر دەچێتە قوڵایی سییەکان و لە هەمانجێگەش مەترسی جۆری شێرپەنجەی ئەدینۆکارسینۆما دروستدەبێت.

نووسەرانی توێژینەوە نوێیەکە داوا لە دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی دەکەن کە قەدەخەکردنێك لەسەر جگەرە فلتەرکراوەکان دەبنێت و ئەم کونانەی نێو فلتەرەکان لابدرێن.

بەگوێرەی راپۆرتە ئەمریکییەکان رێژەی شێرپەنجەی سییەکان بەرەو کەمییە، بەڵام بەهۆی گۆڕانکاری لە شێوازی دروستکردنی جگەرە و زیادکردنی ئەم کونانە و گۆڕانکاری لە پێکهاتەی جگەرەکان، لە ساڵی 1950ەوە کە فلتەرەکان بۆ جگەرە داندراون، رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی ئەدینۆکارسینۆما زیادیکردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئیراق.. رێژەیا بێکاریێ دناڤا گەنجان دا گەھشتییە 22.6%

Lalish Duhok

8 ئامۆژگارى بۆ خۆشترین و باشترین  بێنڤه‌دانا هاڤينێ ببه‌يه‌ سه‌ر 

Lalish Duhok

ڤان كارا بکە بۆ هندێ ترومبێلا ته‌ كيمترين پانزينێ ب سۆژت

Lalish Duhok