پیسبوونا كه‌ش وهه‌وايى دبته ئه‌گه‌رێ كێشه وگرفتا بۆ خه‌وێ
كوردستان تى ڤى
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ زانستی پیشانی داوه، پیسبوونی كه‌شوهه‌وا به تێپه‌رٍِینی كات ده‌بێته هۆی تێكچوونی پرۆسه‌ی خه‌وتن .ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانی رابردوو پیشانی داوه كه پیسبوونی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ری له سه‌ر سه‌ڵامه‌تی دڵ و هه‌ناسه‌كێشان ده‌بێت و كارایی سییه‌كان ده‌بێت ، به‌ڵام تا ئێستا هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ك له سه‌ر كاریگه‌ری پیسبوونی كه‌شوهه‌وا له سه‌ر پرۆسه‌ی خه‌وتن ئه‌نجام نه‌دراوه .
دكتۆر ” مارتا بیلینگز”، سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و تیمه توێژه‌ره له زانكۆی واشنگتۆن له‌و باره‌یه‌وه گووتی : به بۆچوونی ئێمه پیسبوونی كه‌شوهه‌وا ده‌بێته هۆی كێشه‌ی هه‌ناسه كێشان و هه‌وكردن و زیانبه‌ركه‌وتن به‌ر مێشك كه ئه‌وه‌ش زیان مێشك ده‌گه‌ێنێت . ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له سه‌ر زیاتر له 1800 كه‌س كه ته‌مه‌نییان نزیكه‌ی 68 ساڵ بوون له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدرا.
له سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رده‌وام له نێو كه‌شوهه‌وای پیس بوون و دواتر خه‌وتبوون .توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ماوه‌ی 5 ساڵ دا له ژێر كاریگه‌ری زۆرترین رێژه‌ی پیسبوونی كه‌ش وهه‌وای نێو ترافیك بوو به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر 60 له سه‌دا كاریگه‌ری له سه‌ر خه‌وتنێكی باش دانابوو.هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ژێر زۆرترین رێژه‌ی گه‌ردیله‌كانی پیسبوونی كه‌شوهه‌ول بوون كه نزیكه‌ی 50 له سه‌دا تووشی گرفتی بی خه‌ویی ببوونه‌وه .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
