شبكة لالش الاعلامية

ئەنجوومەنێ شنگال: مه‌ نه‌ڤێت ژبلى پێشمەرگەى هیچ هێزه‌كا دی ل ده‌ڤه‌رێ دا هه‌بت

ئەنجوومەنێ شنگال: مه‌ نه‌ڤێت ژبلى پێشمەرگەى هیچ هێزه‌كا دی ل ده‌ڤه‌رێ دا هه‌بت  

شنگال-KDP.info-

سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال رایگەیاند، ئەوەی ئێستا حەشدی شەعبی لە ناوچەكەدا دەیكات، مەترسییە بۆ سەر خەڵكی دەڤەرەكە، حەشدی شەعبی و پەكەكەیش بۆ ئەوە نەهاتوون ناوچە كوردستانییەكان ئازاد بكەن، بەڵكوو هاتوون كێشەی دیكە دروست بكەن، بۆیە پێویستە بە زوویی ناوچەكە چۆڵ بكەن.

(وەیس نایف)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، “هەر بڕیارێك سەبارەت بە ناوچەكانی ئێمە بدرێت، ئەگەر بە هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە بێت، بە مەترسی نازانین، بەڵام ئەوەی ئێستا حەشدی شەعبی دەیكات، مەترسییە بۆ سەر خەڵكی ناوچەكە”.

(نایف) گوتیشی، “ئێمە نامانەوێت جگە لە هێزی پێشمەرگە هیچ هێزێكی دیكە لە ناوچەكەدا هەبێت، چونكە هەندێك هێز لە كاتی هاتنی داعشدا بۆ ناوچەكانی ئێمە، هاوكار بوونە كە ئەو كارەساتە بەسەر خەڵكی شنگالدا بێت، بۆیە نامانەوێت ئەو هێزانە لە ناوچەكانی ئێمەدا بمێننەوە”.

سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال ڕوونیشی كردەوە، “حەشدی شەعبی و پەكەكە بۆ ئەوە نەهاتوون ناوچەكانی ئێمە ئازاد بكەن، بەڵكوو هاتوونە شنگال و دەوروبەری تووشی كێشەی دیكە بكەن، بۆیە نامانەوێت بە هیچ شێوەیەك ئەو هێزانە لە ناوچەكەدا بمێننەوە و پێویستە بە زوویی چۆڵی بكەن، چونكە ئەوانە كێشەن بۆ خەڵكی ناوچەكە و لێناگەڕێن گوند و ئاواییەكانی شنگال ئاوەدان بكرێنەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جڤاتا مووسل ژبەر حەشدا شەعبی و پەکەکێ چوو پلان بۆ ئاڤەدانیا شنگال نەھاتنە دانان

Lalish Duhok

نێزیکی 100 خێزانێن ئێزدی ڤەگەڕیانە شنگالێ

Lalish Duhok

كچه‌كا دى يا ئێزدى ژبن ده‌ستێ داعش هاته‌ رزگاركرن

Lalish Duhok