ئهمریكا چاڤدێرا رهوشا دهڤهرێن ئازادكرى يێن نەینەوایه
K24 – ههولێر:
مهسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان، لهگهڵ ژهنهراڵ “ستیڤن تاونسێند” فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەعێراق و سوریا و شاندێكی یاوەری، بە وردی باسی بەرەوپێشچوونەکانی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵیان تاوتوێ كردووهو بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕی تیرۆریستان لە پارێزگای نەینەوا و پێشهاتە تازەکانی ئەو شەڕە قسهوباسی له بارهوه كراوه.
له دێدارێكدا كه ئهمڕۆ چوار شهممه له نێوان ههر دوو لادا ئهنجامدرا، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەعێراق و سووریا خۆشحاڵیی خۆی بەو هەماهەنگی و هاوکارییە پتەوەی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق خستەڕوو کە لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵدا هاتە ئارا.
له دیدارهكهدا نیگەرانییەكانی هەردوولا لەبارەی ئەو کارانەی پێچەوانەی ڕێککەوتنی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و عێراق ئەنجام دراون خرایه روو و بە هەڕەشە لەسەر ئارامی و سەقامگیریی ناوچە ئازادکراوەکانی پارێزگای نەینەوا لەقەڵەم درا.
لهو بارهیهوه فەرماندەكهی هاوپەیمانیێتی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند” ئەوان بە وردی چاودێریی دۆخەکە دەکەن و باس لە ڕێکاری پێویست بۆ ڕێگەگرتن لەو زێدەڕۆییانە کرا.
ههر لهو كۆبوونهوهیهدا كه كین گرووس كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەك ئەفسەر و ڕاوێژكاری سوپای ئەمەریكا و كەریم شنگالی وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت و دکتۆر فواد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئامادە بوون، جەخت لەسەر بەردەوامیی گفتوگۆ و هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرایەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
