گيانهوهرهكێ دهگمهن هاته ديتن
وشه

توێژەران ماسییەكیان لە قووڵایی زەریاكان دۆزییەوە كە بێ ڕووخسارە و تا ئێستە ئەم جۆرە ماسییە لە هیچ شوێنێك نەبینراوە، ئەم دۆزینەوەیەش لەمیانەی گەڕان بووە بۆ ماوەی مانگێك لە نێو ئاوی زەریاكانی ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا.
تیمێكی توێژەران لە قووڵایی چوار كیلۆمەتری زەریا لە نزیك كەناراوەكانی ویلایەتی تەسمانیای 240 كیلۆمەتر لە دووری كەناراوەكانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا، ماسییەكی زۆر نامۆ و دەگمەنیان دۆزییەوە.
تیم ئوهارا گەورە زانای زیندەوەرزانی كە بەشداری لە هەڵمەتی گەڕانەكەی كردووە لە ژێر ناوی “The Investigator” لەلایەن دەستەی مۆزەخانەكانی ڤیكتۆریای ئوسترالیاوە سەرپەرشتی كراوە، ئەوان لە 27 زانا پێك هاتبوون و لە قووڵایی زەریا بە كامێرای تایبەت بە دوای بوونەوەرە سەیرەكانی نێو زەریا گەڕانیان كرد.
ئەو زانایانە لەمیانەی گەڕانەكانیاندا توانییان ماسییەكی زۆر دەگمەن و نامۆ بدۆزنەوە، كە بۆ یەكەم جار لە ساڵی 1873 لە ناوچەی بابوای گینیای نوێ بینراوە.
ئوهارا بە “فرانس پرێس”ی ڕاگەیاند، ئەو ماسییە چاو و گوێچكەی نییە و دەمی كەوتووەتە بەشی پشتەوەی، لە تاریكی و قووڵایی زەریاكان ژیان بەسەر دەبات.
سەرچاوە/RT.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
