فه‌رمانده‌یه‌كێ پێشمه‌رگه‌ى: په‌كه‌كه و حه‌شدا شه‌عبی پروپاگه‌ندێ ل ناڤ خه‌لكێ شنگالێ دا به‌لاڤ دكن
باسنيوز
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات دوای راگه‌یاندنی كاتی ڕیفراندۆم له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانه‌وه، پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و حه‌شدی شه‌عبی له شنگال ده‌ستیان به‌بڵاو كردنه‌وه‌ی پروپاگه‌نده كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پرسی ریفراندۆم مه‌ترسی له‌سه‌ر ناوچه‌كه هه‌یه.
وه‌حید باكۆزی، به‌رپرسی لقی پارتی دیموكراتیی كوردستان و فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له شنگال به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: “له شنگال، په‌كه‌كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه په‌خشی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی رۆژئاوای كوردستانی سه‌ربه‌خۆی بگوازێته‌وه، كه هه‌ر یه‌ك له به‌خشی رادیۆ و كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی پێكدێت، جگه له‌وه‌ی چه‌ندین بڵاوكراوه‌ی هه‌یه، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه كاریگه‌ری له‌و ناوچه‌یه دروست بكه‌ن و پروپاكه‌نده بڵاو بكه‌نه‌وه”.
فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه له شنگال، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “كه‌ناڵی په‌كه‌كه له ڕۆژئاوای كوردستان، ده‌ستیان به‌وه‌رگرتنی لیدوان و چاوپێكه‌وتنی ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له دژی پرسی ریفراندۆم كردووه، سه‌ركرده‌كانی خۆشیان له سلێمانی هه‌میشه ئاراسته‌ی راگه‌یاندنی خۆیان ده‌كات له شنگال چونكه گوایه ئه‌وان له پرسی كێشه ناوخۆییه‌كانی كوردستان ئاگادارن، یانی سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه له سلێمانی، ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان له‌ناو خه‌ڵكی بلاو كردوه‌ته‌وه كه پرسی ڕیفراندۆم له‌سه‌ر شنگال مه‌ترسییه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
