بارزانی داخوازا پاراستنا نێڤ دەولەتی بۆ هەرێما كوردستانێ دكت
باسنيوز:
مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ئەگەری هەڕەشەكانی وڵاتانی دراوسێ، داوای پاراستنی نێودەوڵەتی دەكات.
رۆژنامەی “عوكاز”ی سعوودیە لە ژمارەی ئەمڕۆ یەكشەممەیدا بڵاوی كردەوە كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە ئەگەری هێرشی ئێران و توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان، بە هۆی ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆمەوە، داوای پاراستنی نێودەوڵەتی كردووە.
رۆژنامەكە بڵاوی كردووەتەوە كە هەر چەندە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان وەك هەموو گەلانی جیهان، مافێكی سروشتی و یاساییە، بەڵام لە ئەگەری دروستكردنی مەترسی بۆ سەر هەرێمی كوردستان، بارزانی داوای پاراستنی نێودەوڵەتی كردووە.
مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان رۆژی 7ی ئەم مانگە كۆبوونەوە و بڕیاریان دا رۆژی 25/9/2017 راپرسی بۆ سەربەخۆیی ئەنجام بدەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
