شبكة لالش الاعلامية

حکومەتا ئوسترالیا ٣ ملیۆن دۆلار بۆ ئاڤەدانکرنا عێراقێ تەرخانکرن

حکومەتا ئوسترالیا ٣ ملیۆن دۆلار بۆ ئاڤەدانکرنا عێراقێ تەرخانکرن 

كوردسات

حکومەتی ئوستراڵیا ٣ ملیۆن دۆلاری بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق تەرخان کردووە ، کریستۆڤەر لانگمان ، باڵیۆزی ئوستراڵیا لە عێراق رایگەیاندووە وڵاتـەکەی بەردەوام دەبێـت لە ھاوکاریکردنی عێراق بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان کە رۆڵی سەرەکی دەبێـت لە گەرانەوەی ئاوارەکاندا .
لەو چوارچێوەشدا حکومەتی ئوستراڵیا بڕی یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلاری تری بۆ  پرۆژەی گەرانەوەی سەقامگیری سەر بە بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان تەرخان کردووە کە ئامانج لە پرۆژەکە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی عێراقە ، بەو شێوەیەش کۆی گشتی ئەو بڕە پارەیەی تا ئێستا حکومەتی ئوستراڵیا بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی عێراق تەرخانی کردووە گەیشتۆتە ٣ ملیۆن دۆلار.
لایخۆشیەوە لیز گراندێ ، نوێنەری بەرنامەی گەشەپێدانی سەر بەنەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق رایگەیاندووە لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەیەی بەرنامەی گەشەپێدانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق جێبەجێ دەکات سەدان پرۆژە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان جێبەجێ دەکرێن و تەنھا لە موسڵ ٣٠٠ پرۆژەیان ھەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل هەرێما کوردستانێ بۆ زێده‌تر ژ 270 هەزار کرێکاران بیمه‌یا کۆمەڵایەتی ژێره‌ هاتییه‌ دابینكرن

karwanhaji

هێمن هه‌ورامی: گه‌ر په‌كه‌كێ كێشه‌ نه‌ڤێن دێ ژ شنگالێ ده‌ركه‌ڤیت

Lalish Duhok

ل حه‌فتیا بهێت مووچەیێ هەیڤا شوواتێ دێ هێتە دابەشکرن

Lalish Duhok