ده‌مژمێره‌كا زیره‌كا سامسۆنگ

ناوه‌ندی توێژینه‌وه و هێما بازرگانییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا، داهێنانێكی نوێ و به‌سوود له‌لایه‌ن سامسۆنگی كۆری بڵاو کردووەتەوە، پاكیی داهێنانه‌كه له‌سه‌ر كاتژمێرێكی هۆشمه‌نده به تایبه‌تمه‌ندیی زۆر پێشكه‌وتوو و جیاواز له هاوشێوه‌كانی.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه بڵاو بوونه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كاتژمێره هۆشمه‌نده‌ی كه سامسۆنگ كاری له‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت شاشه‌یه‌كی هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تایبه‌تمه‌ند و فه‌راهه‌م كراوه بۆ لێنزی كامێراكه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا چوارچێوه‌كه‌ی توانای نووشتانه‌وه‌ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی دوگمه‌ی سه‌ره‌كی بۆ كۆنترۆڵكردنی، به‌كارهێنه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان ده‌توانن به‌هۆی شاشه‌كه‌یه‌وه ده‌ستیان بگات به هه‌موو ئه‌و به‌رنامه و جێبه‌جێكردنانه‌ی كه له كاتژمێره‌كه‌دا داده‌نرێن.
ئه‌وه‌ی جێگای باسه له‌م كاتژمێره زیره‌كه‌ی سامسۆنگدا، سه‌ره‌ڕای شاشه سه‌رەكییه‌كه‌ی، شاشه‌یه‌كی تر له ده‌ستبه‌نده‌كه‌یدا هەیە، سامسۆنگ نیازی وایه و ده‌یه‌وێت له‌و كاتژمێره نوێیه‌یدا سكرینێكی نه‌رم به‌رهه‌م بێنێت كه له ده‌ستبه‌نده‌كه‌یدا بێت و توانای نوشتانه‌وه‌ی هه‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یك گرفت بۆ به‌كارهێنه‌رانی دروست بكات له كاركردنیدا له كاتی له‌ده‌ست كردن و تایبه‌تمه‌ند بكرێت بۆ نمایشكردن و نیشاندانی شۆرت كه‌تی جێبه‌جێكردن و پرۆگرام و به‌رنامه‌كان.
پێشبینی ده‌كرێ به‌هۆی ئاماده‌یی و ته‌واوبوونی بیرۆكه‌ی كاتژمێره‌كه و نایابیی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی، له داهاتووێكی نزیكدا كۆمپانیای سامسۆنگ ئه‌م بیرۆكه‌یه بخاته واری جێبه‌جێكردن و به‌رهه‌می بهێنێت و بیخاته بازاڕی ته‌كنه‌لۆژیاوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
