پیاده هۆكاره‌كێ كاریگه‌ر و گرنگه بۆ چالاككرنا مێشكى
كورردستان تى ڤى
ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌كى بچووك پیشانى داوه، پیاده‌رۆیشتن هۆكارێكى كاریگه‌ر وگرنگه بۆ چاڵاككردنى مێشك له نێو گه‌وره‌ساڵانى تووشبوو به ” گیرانى خوێنبه‌ره‌كانى مێشك”.
توێژینه‌وه‌كان پیشانى داوه كه كه‌ساتى به‌ته‌مه‌نى تووشى بوو به كێشه‌ى ناسینه‌وه یا ” ڤى سى ئاى”، ئه‌گه‌ر بێت له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا 3 كاژمێر به پیاده برۆن و بۆ ماوه‌ى 6 مانگ به‌رده‌وام بێت ئه‌وا كارایی مێشكیان باشتر ببوو. هه‌روه‌ها رێگه له زیانبه‌ركه‌وتن به خۆێنبه‌ره‌كانى مێشك ده‌گرێت .
له‌و باره‌یه‌وه ” ترس لیو – ئامبرۆس”، سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌و تیمه توێژه‌ره ، گووتى : به باشى پشت راستكراوه‌ته‌وه كه ئه‌نجامدانى وه‌رزشى رێك وپێك ده‌بێته هۆى سه‌ڵامه‌تى دڵ و خوێنبه‌ره‌كانى مێشك .
ئه‌و جۆره وه‌رزشه مه‌ترسى تووشبوون به نه‌خۆشییه بۆ ماوه‌ییه‌كانى وه‌ك ” فشارخوێنى به‌رز، شه‌كره‌ى جۆرى 2 و كۆڵسترۆلى به‌رز كه‌م ده‌كاته‌وه .ئه‌و نه‌خۆشییانه كاریگه‌ریی نه‌رێنیان له سه‌ر مێشك هه‌یه.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه له سه‌ر 38 ژن و پیاوى تووشبوون به ” ڤى سى ئاى”، له سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه وه‌رزشى پیاده‌رۆیشتینیان ئه‌نجامدابوو وله‌گه‌ڵ شێوازه‌كانى پێشووترى ژیانیان تاوتوێكرا .
دواتر تیشكى ئێم ئار له مێشكى به‌شدار بووان وه‌رگیرا. توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و گروپ به‌شداربووانه‌ى كه پیاده‌رۆیشتنیان ئه‌نجامدابوو له تاقى كردنه‌وه‌كانى ناسینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌كانى مێشك و كوِئه‌ندامى ده‌ماریان باشتر ببوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
