شۆكولاتا تال رێ ل زیانێن ب ته‌مه‌ن بوونێ كێم دكت

تیمێك له توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌تووه كه شۆكۆڵاتى تاڵ پرَوسه‌ى به‌ته‌مه‌نبوون یا پیربوون دوا ده‌خات . فشارى ئۆكسایشى و هه‌وكردن به هۆى زیادبوونى ته‌مه‌نه‌وه روو له زیادبوون ده‌كات و رۆلێكى گرنگى له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانى بیروهۆشه‌وه هه‌یه .
له‌و توێژینه‌وه نوێیه، زانایانى زانكۆ كالیفۆرنیا پیشانى داوه كه “ئه‌پى كتچین “، فلاوانوئێلى نێو هه‌ندێك مادده‌ى خۆراكى وه‌ك شۆكۆڵاتى تاڵ ، ده‌بێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى زیانه‌كانى ئۆكسایشى یا زیادبوونى ته‌مه‌ن و كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌وكردنى كۆئه‌ندامى ده‌مار.
توێژه‌ران بینیان ته‌نیا دوو هه‌فته دواى ده‌رمانى چاره‌سه‌رى به ئه‌پى كتیچین ، نه‌ته‌نیا رێژه‌ى گووشارى ئۆكسایشى وهه‌وكردنى كۆئه‌ندامى ده‌مار كه‌م ده‌كاته‌وه له‌ڵكو ئاستى توانایی بیروهۆش و رێژه‌ى شڵه‌ژانى ده‌روونى مشكه‌كانى كه‌مكردببۆوه . به ووته‌ى توێژه‌ران ، خواردنى شۆكۆڵاتى تاڵ كاریگه‌رى به‌سوودى له سه‌ر توانایی بیروهۆشى تاكه‌كان هه‌یه و له‌و رووه‌وه داوا ده‌كرێت كه ئه‌و مادده خۆراكییه فه‌رامۆش نه‌كه‌ن .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
