پێدانا سێ نمرەيان ب قوتابیێن پۆلا 12ێ هاته راگرتن
وشه
ساڵانە بەمەبەستی هاندانی قوتابیان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو قوتابیانەی بە كۆرسی یەكەم و بەساڵی یەكەم دەردەچن سێ نمرەی دەخستە سەر كۆی گشتی نمرەكانیان بەڵام بۆ ئەمساڵ ڕاگیراوە.
ئەمڕۆ هەینی 16ی حوزەیران، هێمن شاخی ئامادەكاری لیستی زانكۆیی بە “وشە”ی ڕاگەیاند، ئەمساڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و نوێژینەوەی زانستی بریاری داوە بە لابردنی سێ نمرەی كە بەو خۆێندكارانە دەدرا لە خولی یەكەمی تاقی كردنەوەكان دەردەچوون ئەویش بە مەبەستی زیاتر هاندانی خوێندكاران بۆ ئەوەی پشت بە توانای خۆیان ببەستن.
لای خۆشیەوە عەباس ئەكرەم گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە “وشە”ی ڕاگەیاند، وەزارەتی بۆ قوتابیانی خولی یەكەم بریاری داوە بەڕێژەی زیاتر ٥٥% كورسیەكانی خوێندن بۆ خوێندكارانی خولی یەكەم تەرخان بكرێت، بۆ خولی دووەمیش بریار دراوە كەمتر ٤٥ % خوێندكاران وەبگیرێن.
دوێنێ لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 ئامادەیی دەستی پێكرد، هەروەها نزیكەی 256 هەزار قوتابی بەشداربووی تاقیكردنەوەكانی ساڵی 2016 بۆ ساڵی 2017ەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
