مفايێن هيكێ بۆ بهێزكرنا پرچێ
SNN:
سودەکانی ھێلکە تەنیا بۆ تەندروستی گشتی نیە و سودەکانی پێست و قژیش دەگرێتەوە بەوپێیەی دەوڵەمەندە بەپرۆتین کەھاوکارە لەبەھێزکردنی رەگ و تاڵە مووەکانی، ئەمەش بەکاردێت وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ قژ بەھەموو جۆرەکانییەوە.
ئەم ماسکە بەزەردێنەی ھێلکە چارەسەری گرفتەکانی قژ دەکات و لەرەگەوە بەھێزی دەکات.
پێکھاتەکانی:
زەردێنەی ھێلکە
زەیتی زەیتون
٢ کەوچک ماست
سەرەتا زەیتی زەیتونەکە تێکەڵ بکە لەگەڵ ھێلکەکە و ٢ کەوچک ماستی تێ بکە و تێکەڵی بکە و بیدە لەقژت دواتر بەخاولیەکی وشک دایپۆشە تا نیو سەعات.
ئەم تێکەڵەیە نابێ ھەفتەی ٢ جار زیاتر بەکاربھێنرێت.
دەشتوانیت تێکەڵەی زەردێنەی ھێلکە تێکەڵی زەیتی بادەمی بکەیت بۆ شێداری قژ و پاراستنی لەوشک بون و کەمکردنەوەی زیانەکانی قژ.
پێکھاتەکان:
زەردێنەی ھێلکە
زەیتی بادەم
١ کەوچک ھەنگوین
پێکھاتەکان تێکەڵ بکە و با لانی کەم ٤٥ دەقیقە پێوەی بێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
