دیمه‌ن ب رۆلێ كچه‌كا ئێزدی خه‌لاته‌كێ سینەمایێ جیهانی ب دەست ئينا
باسنيوز:
یه‌كێك له‌و فیلمه كوردییانه‌ی ئه‌مساڵ به‌شداری له فێستڤاڵی جیهانی لوس ئه‌نجلوسدا كردبوو فیلمی كوردی (ڕه‌شه‌با ) بوو، كه له ده‌رهێنانی حوسێن حه‌سه‌نه، خانمه هونه‌رمه‌ند دیمه‌ن زه‌ندی كە رۆڵی سه‌ره‌كی له‌م فیلمه‌دا بینیوه، خەڵاتێكی فیستیڤاڵەكەی بەدەست هێنا.
دیمەن زەند لەم فیلمەدا توانیویه‌تی بوێرانه ڕۆڵی ئافره‌تێكی ئێزیدی به ناوی پیرۆ به‌رجه‌سته بكات.
چیرۆكی فیلمه‌كه باس له‌و ئازار و نه‌هامه‌تییانه ده‌كات كه بەهۆی شه‌ڕی داعشه‌وه رووبه‌رووی ئافره‌تی ئێزیدی بووه‌وه.
هه‌رچه‌نده دیمه‌ن نه‌یتوانی له‌م ڤێستڤاڵه‌ی لۆس ئه‌نجلوس ئاماده بێت، به‌ڵام له ڕێگه‌ی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌وه خه‌ڵاته‌كه‌ی پێدرا.
دیمەن له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك خۆشحاڵی خۆی له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته ده‌ربڕیوە، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌یشی كرد كه له‌م به‌رهه‌مه‌دا هاوكارییان كردووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
