ئەو پهيڤه چنه کو خانما حەز دکن گوه لێ ببن
خۆر
گرنگترین ئەو وشانە بزانە کە پێویستە پیاوان دەریببڕن بەرامبەر بە ھاوسەرەکانیان:
*تۆ گیانی منی، واتا تۆ ئەو کەسەی کە من خۆشم ئەوێی و زۆر بە بەختم کە لەگەڵ تۆ دەژیم.
*من ڕێزت دەگرم، کاتێک کە گفتوگۆیەکی زۆر دەکەن بەیەکەوە.
*کاتێک کە ڕوو بە ڕووی کێشەیەک دەبنەوە یا لە ھەوڵدان بۆ ئەنجام دانی کارێک پێویستە بەردەوام پێی بڵێیت من ھەم، من پاڵپشتیت ئەکەم.
*من بیرم لای تۆیە ھەمیشە لە کاتی چوونە سەر کارەکەت یا کە کاتێک دووری لێی نامەیەکی بۆ بنێرە خۆشەویستی خۆتی بۆ دووپات بکەوە.
*زیرەکیت سەرەنجی ڕاکێشاوم ئەو دەستەواژانە بڵێ کاتێک کە کارێک ئەنجام دەدات زیرەکی و لێھاتووی خانمەکەت نیشان دەدات.
*کەسم ناوێ جگە لەتۆ، پێویستە سەرەڕای ھەر کەم و کورتیەک لە نێوان خۆت و خێزانەکەت ئەم دەستەواژەیە بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی ھەست بە دڵنیایی بکات.
*ھەموو ئەو قسانەم لە بیر کردووە کە پێشتر بووە ھۆی ناکۆکی نێوانمان.
*تۆ باشترین کەسی منی نزیکی لە منەوە لەم گەردوونەدا، سوپاس بۆ خوا کە تۆ لە لای منیت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
