799 هه‌زار كه‌سێن مه‌ده‌نی ژ مووسلێ ئاواره‌بوون
كوردستان تى ڤى
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه له‌و كاته‌ی له 19ی مانگی شوباتی رابردوو، ئۆپه‌ڕاسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌شی راستی مووسڵ ده‌ستی پێكرد تا ئێستا، 799 هه‌زار مه‌ده‌نی ئاواره‌بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه وه‌زاره‌ته‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ده‌ستپێكی ئۆپه‌ڕاسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌شی راستی مووسڵ ئاواره بوون، گه‌یشتووه‌ته 799 هه‌زار كه‌س.
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه كه له ریگه‌ی دابین كردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان، هه‌وڵه‌كانیان زیاتر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی به‌شی راستی مووسڵ بخه‌نه گه‌ڕ.
هاوكات ئه‌فسه‌ر له سوپای عێراق، نه‌قیب جه‌بار حه‌سه‌ن رایگه‌یاند كه 360 مه‌ده‌نی دیكه له ده‌ورووبه‌ری مزگه‌وتی نوری له ناوچه‌ی مووسڵ كۆن ئاواره‌بوون، له لێدوانێكدا ، جه‌بار حه‌سه‌ن گوتی: هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌و مه‌ده‌نیانه‌یان بۆ ناوچه ئارامه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی مووسڵی كۆن گواستووه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
