مۆبایلهكا نوويا LG هاته نمایشکرن
باسنيوز:
کۆمپانیای LGی کۆریای باشوور، مۆبایلێکی نوێی بە ناوی (+ LG G6)ی بە چەند تایبەتمەندییەکی جیاوازەوە، نمایش کرد.
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 19/6/2017، کۆمپانیای LG، مۆبایلی (+ LG G6)ی نمایش کرد، بەڵام تا ئێستا نرخ و کاتی خستنە بازاڕی ئەو مۆبایلەی ئاشکرا نەکردووە.
شاشەی مۆبایلی (+ LG G6) 5.70 ئینجە، کامێرای پشتەوەی 13 مێگاپێکسڵە، کامێرای سێڵفییەکەشی 5 مێگاپێکسڵە، لەسەر سیستەمی ئەندرۆید کار دەکات و پاترییەکەشی 3 ھەزار و 300 میللی ئەمپێرە، ڕامەکەشی چوار گێگابایتە، توانای کۆگاکردنی 128 گێگابایتی ھەیە.
کۆمپانیای LG یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی کە چەندین ئامێری ئەلیکترۆنی دروست کردووە، ھەروەھا چەندین جۆر مۆبایلی زیرەک و ئاسایی دروست کردووە، بەرھەمەکانیشی فرۆشێکی بەرچاویان لە بازاڕە جیھانییەکاندا ھەیە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
