شبكة لالش الاعلامية

ئیفلیجا زارۆكان نيزيكى عێراق و کوردستانێ دبت

ئیفلیجا زارۆكان نيزيكى عێراق و کوردستانێ دبت  

رووداو-سلێمانی
پسپۆڕێکی تەندروستی کۆمەڵ تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی ئیفلیجی منداڵان لە سووریا بە زەنگی مەترسیدار دەزانێ بۆ کوردستان، عێراق و وڵاتانی دیکەی دراوسێی سوریا و دەڵێ بکەونە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ رێگالێگرتنی، هەردوو وەزارەتی تەندروستی عێراق و کوردستانیش روونکردنەوە بە (رووداو) دەدەن لەو بارەیەوە.

رۆژی سیشەممە 20 ی حوزەیران، رێکخراوی تەندروستی جیهان رایگەیاند کە تەنیا لەمساڵدا لانیکەم 17 حاڵەتی سەلمێندراوی ئیفلیجی منداڵان لە سووریا تۆمارکراون، باروودۆخەکەشی بە “زۆر مەترسیدار” نێوبرد، بەو پێیەی نەخۆشییەکە لە منداڵێکی تووشبوو بۆ یەکێکی تەندروست دەگوێزرێتەوە.

پسپۆڕێکی تەندروستی کۆمەڵیش دەرکەوتنەوەی ئیفلیجی منداڵان لە سووریا بە “مەترسیدار” دەزانێ بۆ کوردستان و عێراق.

د.عەبدولفەتاح هەورامی، مامۆستای سکووڵی پزیشکی زانکۆی سلێمانی و پسپۆڕ لە پزیشکیی کۆمەڵ، لە لێدوانێکدا بۆ (رووداو) دەڵێ “دەرکەوتنی یەک حاڵەتی سەلمێندراوی ئیفلیجی منداڵان، گریمانەی ئەوە دەدات کە هەزار حاڵەتی شاراوە و دەستنیشاننەکراو هەبن، پاشان ئەم نەخۆشییە گواستراوەیە و هاتووچۆش هەیە لەنێوان دانیشتووانی سووریا لەلایەک و دانیشتوانی عێراق و کوردستان لەلایەکی دی، بۆیە ئەم بابەتە پێویستی بە وریایی و هۆشیاریی و ئامادەباشییەکی باشە”.

د.عەبدولفەتاح بە پێویستی دەزانێ هەڵمەتەکانی کوتان چڕبکرێنەوە و هانی خەڵکی بدرێ رێوشوێنە بنەڕەتییەکان خاوێنی پیادە بکەن.

لەبارەی هەبوونی نەخۆشییەکە لە عێراق و هەنگاوە پێویستەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو نەخۆشییە، (رووداو) پەیوەندی بە (د. سەیف ئەلبەدر) گوتەبێژی فەرمیی وەزارەتی تەندروستی عێراق کرد کە گوتی “رایدەگەیێنین کە هیچ حاڵەتێکی نوێی ئیفلیجی منداڵان لە عێراق تۆمارنەکراوە”.

گوتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق گوتیشی کە کوتانی منداڵان دژی نەخۆشییەکە کاری لە پێشینەی وەزارەتەکەیانە، بە تایبەت لە سایەی بەرپابوونی جەنگ و هەبوونی ملیۆنان ئاوارە و دەربەدەرکراو لە عێراقدا.

ئەلبەدر ئاشکرایدەکات کە پلانیان هەیە دوای ئارامبوونەوەیەکی رێژەیی ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی داعش بوون، هەڵمەتی فراوانی بەگژداچوونەوەی نەخۆشییەکان دەستپێدەکەن. “لەو ناوچانەی ئازاد دەکرێنەوە و هەندێک ئارامییان بۆ دەگەڕیتەوە، پلانمان هەیە هەموو مندالانی تازەبوو، ئەو مندالانەش کە لە ماوەی رابردوو کوتانیان بۆ نەکراوە، بەپێی پرۆگرامی ستانداردی خۆمان بکوتین”.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش نایشارێتەوە کە دەرکەوتنی ئیفلیجی مندالان لە سووریا، بۆ کوردستان مەترسیدارە.

د.خاڵس قادر، گوتەبێژ و بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە (رووداو)ی گوت “هەبوونی ئیفلیجی منداڵان لە وڵاتێکی دراوسێ، بەتایبەتی سووریا  کە هێشتا هاتووچۆی زۆری هەیە لەگەڵ عێراق و کوردستان، مەترسی دەبێت بۆ سەرمان”.

بەرپرسەکەی وەزارەتی تەندروستی هەوروەها دەڵێ “لە کوردستان ئاستی کوتان بۆ منداڵان زۆر باشە، ئەوەش رێگری دەکات لە هاتنی نەخۆشییەکە، بەڵام  ئاگاداربوون و  بەدواداچوون زۆر پێویستە بەتایبەتی بۆ ئاوارەکان و نێوکەمپەکان”.

ئیفلیجی منداڵان بەهۆی ڤایرۆسێكەوە تووشی منداڵان دەبێت كە زۆر بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە. ڤایرۆسەكە پەلاماری كۆئەندامی دەمار دەدات و لەماوەی چەند كاژێرێكدا دەبێتەهۆی ئیفلیجییەكی تەواو. 
گواستنەوەی نەخۆشییەكە لەڕێگەی كۆئەندامی هەرسەوە دەبێت، بەجۆرێك منداڵی تووشبوو لە رێگای پیساییەوە ڤایرۆسەكە دەكاتە دەرێ‌ و كەرەستە پیسبووەكان دەبنەهۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بۆ منداڵێكی دیكە لەڕێگای دەمیەوە. واتە خواردن و خواردنەوەی پیسبوو بە ڤایرۆسەكە دەتوانن منداڵی دیكە تووش بكەن. 
نیشانە سەرەتاییەكان بریتین لە تا، بێهێزی، سەرئێشە، رەقبوونی مل و ئازاری پەلەكان. 1 لە 200 ی منداڵانی تووشبوو تووشی ئیفلیجییەكی هەمیشەی دەبن كە هەرگیز چاكنابێتەوە (زۆرینەیان پەلەكانی خوارەوەیان تەواو ئیفلیج دەبێت)، لەنێوان ئەمانەدا 5-10% یان ماسولكەكانی هەناسەیان ئیفلیج دەبن و بەوەش گیان لەدەستدەدەن.

لە ساڵی 2000 ەوە لە کوردستان هیچ حاڵەتێکی ئیفلیجی مندالان تۆمار نەکراوە، بەڵام جەنگە بەردەوامەکانی ناوچەکە و هاتنی بە لێشاوی ئاوارەکان، کوردستان دەخاتە بەر مەترسی، بەو پێیەی لە دۆخی قەرەباڵخی و نەمانی ستانداردەکانی پاکوخاوێنیدا ئەگەری بلاوبوونەوەی نەخۆشییەکە زیاددەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بۆچی مۆرك دچنه‌ دبن گوهێ مرۆڤى دا؟

Lalish Duhok

ئێكه‌م جاره‌.. داوى چركه‌ ساتی هیتله‌ر و ئیڤای خۆشتڤيا وى ل سه‌ر زارێ پاسه‌وانێن وى بزانه‌

Lalish Duhok

ژنه‌كا ته‌مه‌ن 128 سالى نهێنيا ته‌مه‌ن درێژيا خۆ ئاشكه‌را دكت

Lalish Duhok