شبكة لالش الاعلامية

شێوازێ سه‌ره‌ده‌ريكرنێ دناڤبه‌را بووك و خه‌سوويێ ده‌

شێوازێ سه‌ره‌ده‌ريكرنێ دناڤبه‌را بووك و خه‌سوويێ ده‌
SNN:

پەیوەندیی نێوان بوک و خەسوو یەکێکە لەھەستیارترین پەیوەندییەکۆمەڵایەتییەکان و ئەمەش بەچەندین ھۆکارە لەنێویاندا رکابەریکردنی یەکتر و کێشمەکێشی نەوەکان و کۆن ونوێییە.
بۆ دۆزینەوەی شێوازێکی گونجاوی مامەڵەکردن لەنێوانی بوک و خەسوودا دەبێ بوکەکە خۆی لەم پێنج ھۆکارە تێ گەیشتبێت کەوێب سایتی فامیلی شەیری ئەلیکترۆنیی دەستنیشانی کردووە:
١- بەنەرێنی باسکردنی ژیانی منداڵی ھاوسەرەکەی: نابێ لەبەردەم خەسوتدا باس لەنھێنی خێزانیی و چیرۆکە نەرێنییەکانی رابردووی پیاوەکەت بکەیت.
٢-سنوردارکردنی پەیوەندیی منداڵەکانت لەگەڵ خەسووتدا ئەمەش شتێکی خراپە و نابێ ئەو ئازادییەی لێ زەوت بکەیت.
٣-پشتگوێخستنی ئەو راستییەی کەھاوسەرەکەت کوڕێ‌ ئەو ژنەیە و مافی خۆیەتی پەیوەندیی بەردەوامی ھەبێت لەگەڵی و ئەویش مافی خۆیەتی چاودێری بکات و بەردەوام گرنگی بەکاروبارەکانی بدات.
٤- دروستکردنی کێشە و گرفت: رەنگە ھەندێ جار ژن بیەوێ کێشە دروست بکات لەگەڵ خەسوەکەی تا سەرنج و گرنگی ھاوسەرەکەی بەدەست بھێنێت ئەمەش شتێکی ھەڵەیە دەبێتە ھۆی دروست بونی کێشە کەژیانی ھاوسەرێتی دەکاتە دۆزەخ.
٥- قسەکردن بەخراپە لەبارەی خەسوتەوە لەبەردەم منداڵەکانتدا: ئەمەش دەبێ خۆتی لێ بەدور بگریت چونکە کاریگەری دەبێ لەسەر ئەوانیش و ھەستی نەرێنی یان دەبێ لەبەرامبەر داپیرەیان وئەمەش شتێکی ناتەندروستە لەپەیوەندییاندا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژبەر ئەرزانیێ‌ خەلك قەست دكەنە بازارێن ئاوارەیان

Lalish Duhok

دەرمانه‌كى نوو ته‌ ئەسمەر دکت

Lalish Duhok

‌زه‌لام ڤان راستیان ل خانمان ڤه‌دشێرن 

Lalish Duhok