قایمقامێ شنگالێ: په‌كه‌كه و حه‌شدا شه‌عبی هه‌ول دده‌ن شنگالێ بكه‌نه سێ پارچه
قایمقامی شنگال ده‌ڵێ ئێستا حه‌شدی شه‌عبی ئاماده نییه ناوچه‌كانی كوردانی ئێزدی له ده‌ڤه‌ری شنگال ڕاده‌ستی ئیداره‌ی شنگال بكات و ده‌شڵێ په‌كه‌كه وحه‌شدی شه‌عبى هه‌وڵ ده‌ده‌ن شنگال بكه‌نه سێ پارچه.
مه‌حما خه‌لیل قایمقامی شنگال بۆ(باس‌نیوز)گوتی: “ئیداره‌ی شنگال به فه‌رمی داوای له حه‌شدی شه‌عبی كردووه كه ئه‌و ناوچانه‌ی كوردانی ئێزدی كه له‌سنووری قه‌زای شنگالن ڕاده‌ستی ئیداره‌ی شنگال بكاته‌وه كه ئێستا له‌ژێر ده‌ستی چه‌كداره‌كانیانه به‌ڵام وه‌ڵامی داواكاریی خه‌ڵكی شنگال ناداته‌وه و ئاماده نییه ئه‌و ناوچانه‌مان ڕاده‌ست بكاته‌وه و ڕێگاش ناده‌ن دانیشتووانی ناوچه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان”.
گوتیشی: ” ئه‌گه‌ر حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و ناوچانه ڕاده‌ست نه‌كاته‌وه ئێمه ناچاریین ڕێگای یاسایی بگرینه‌به‌ر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی شنگال وخه‌ڵكی شنگال داواكارن ناوچه‌كانیان بخرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌شداری له پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم بكه‌ن و ده‌نگ به به‌ڵێ بده‌ن “.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی ده‌یانه‌وێت شنگال بكه‌نه سێ پارچه و گوتیشی: ” پێویسته ئه‌و لایه‌نه نایاساییانه ڕێز له ڕاو و بۆچوونی خه‌ڵكی شنگال بگرن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

