گه‌شتييه‌كا مه‌زنا نه‌فتا هه‌رێمێ به‌ره‌ف كه‌نارێن ئه‌مريكا ب رێكه‌فت
K24 – هه‌ولێر:
دوای سێ ساڵ له وه‌ستان، جارێكی دیكه كه‌شتیه‌كی گه‌وره‌ی پڕ له نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان رووی له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه.
ئاژانسی بلۆمبێرگ بڵاويكرده‌وه، سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری ئه‌فرا ماكس تانكه‌ر نێڤرلاندو كه توانای هه‌ڵگرتنی 650 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه، له ئه‌مباره نه‌وتیيه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی, نه‌وتی هه‌ڵگرتووه و ئێستا له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستیش ده‌رچووه.
به گوێره‌ی زانیارییه به‌رده‌سته‌كان، ئه‌و كه‌شتیه نه‌وتیه‌ی هه‌رێمى كوردستان, روو له ئه‌مه‌ریكایه و ده‌چێته كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام نازانرێت ئایا له‌و وڵاته, نه‌وته‌كه‌ی داده‌گرێت یان له‌وێوە بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه ده‌ڕوات.
مایكل هاوارد گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان، راگه‌یاندووه نازانن ئه‌و كه‌شتیه روو له كوییه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
