ل باکووری کوردستانێ شوونواره‌کێ هەزار و 500 سالان هاته ديتن
رووداو- سەمسور
له شارۆچكه‌یەکی باکووری کوردستان مۆزایكێك دۆزرایه‌وه مێژووەکەی بۆ هەزار و 500 ساڵ لەمەوبەر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مه‌همه‌ت دا‌غ، جووتیارێکی باکووری کوردستانە و لەمیانی کێڵانی پارچە زەوییەکەی خۆی لە شارۆچكه‌ی به‌سنی سەر بە سەمسور، پارچە شوێنەوارێکی دۆزیوه‌ته‌وه كه درێژییه‌كه‌ی چوار مه‌تره و هێما و نووسینی جۆراوجۆری له‌سه‌ره.
ئەو جووتیارە دەستبەجێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی مۆزه‌خانه‌ی لە دۆزینەوەی کەلەپوورێکی وەها ئاگادارکردووەتەوە.
به‌پێی توێژینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی كه له‌لایه‌ن شوێنەوارناسانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی مۆزه‌خانه‌وه ئه‌نجامدراوه، مۆزایكه‌كه ته‌مه‌نی هه‌زار و 500 ساڵه و بۆ سه‌رده‌می رۆمەکان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هاوکات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی مۆزه‌خانه بڕیاری داوە كاری ورد له‌سه‌ر شوێنەوارەکە بكات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
