شبكة لالش الاعلامية

بۆچی حه‌موو کەس دەنگێ خۆ نه‌خۆش دبينن؟

بۆچی حه‌موو کەس دەنگێ خۆ نه‌خۆش دبينن؟

خەندان-  

بۆچی بێزاردەبین بە بیستنی دەنگی خۆمان لەکاتی تەلەفۆندا؟ ئەمە کێشەیەکی باوە لەناو خەڵکدا، کاتێک گوێیان لە دەنگی خۆیان دەبێت هەست بە بیستنی دەنگێکی ناخۆش دەکەن، زۆرجار شەرم دایاندەگرێت، لەکاتێکدا کەسی بەرامبەر دەنگی تۆی بەلاوە خۆشە، بەڵام لای خۆت زۆر بێزارکەرە.

مارتن بیرکەڵ پرۆفیسۆر لەبواری نەخۆشییەکانی قوڕگ و دەنگەژێ لە زانکۆی لەندەن دەڵێت “ئەو دەنگەی ئێمە دەیبیستین و پێی نامۆین لە تەلەفۆندا، ئەو دەنگەیە کە ڕۆژانە چواردەورەکەت گوێیان لێی دەبێت، بەڵام ئەوە بزانە ئەو دەنگە ناخۆش نییە، بەڵکو بە تۆ نامۆیە، چونکە ڕۆژانە تۆ بە جۆرێکی جیاواز گوێت لە خۆت دەبێت”.

لە ڤیدیۆ تۆمارکراوەکاندا ئێمە دەنگی خۆمان بەلاوە ناخۆشە، چونکە لە  ڕاستیدا ئێمە گوێمان لە دەنگی خۆمان نابێت وەک ئەوەی کە خەڵک گوێی لێ دەبێت، دەنگی خۆت بەشێوازێکی زۆر جیاواز دەبیستیت. 

کاتێک ئێمە گوێ لە کەسێک دەگرین و ئەویش بۆمان دەدوێت، لە ڕاستیدا دەنگی بەرامبەرەکەت بەشێوازی شەپۆل دەگاتە گوێکانمان پاشان بە جۆگەی گوێدا تێپەڕدەبێت و دەگاتە پەردەی گوێ (تەپڵە پەردەی گوێ) پاشان مێشک ئەو لەرینەوانە دەگۆڕێت بۆ دەنگی بیستراو. 

ئەگەر ئێمە خۆمان قسەکەرەکە بین ئەوا گوێکانمان دوو شەپۆلی دەنگی دەبیستن، کە یەکەمیان لەرەلەری دەنگە ژێکان و بۆری هەوایە، دووەمیان  ئەو دەنگەی کە ئاسایی لەکاتی قسەکردندا کەسی بەرامبەر گوێبیستی دەبێت. 

مارتن وتیشی “کاتێک ئێمە قسە دەکەین هەموو کەسێک بەو جۆرە دەنگمان دەبیستێت کە لە تەلەفۆندا خۆمان دەیبیستین، بەڵام خۆمان کۆمەڵێک دەنگی ئاوێتە دەبیستین بەهۆی دەنگە ژێکان و لەرینەوەی بۆری هەواوە” هەروەها وتیشی “دەنگەکە بە هەموو بۆشاییەکانی ناو کەلەی سەرماندا دەڕوات و پاشان بەناو گوێچکەی ناوەڕاستدا ئەمەش دەنگەکە دەگۆڕێت و جیاواز دەبیسترێت وەک لەوەی لە ڕاستیدا خەڵک دەیبیستێت”.
  
ئەو دەنگەی کە لەکاتی قسەکردنی خودی خۆماندا دەیبیستین بریتییە لە کۆکراوەی دوو شەپۆلی دەنگی (ئەو شەپۆلەی لە دەمەوە دەردەچێت + ئەو شەپۆلەی بەهۆی گوێی ناوەڕاست و بۆشاییەکانی ناو سەر چەند جارێک دەدرێنەوە و سەرئەنجام دەگۆڕێن)، بەڵام ئەو کەسەی کە گوێگری قسەکەرە تەنها ئەو شەپۆلانەی پێدەگات کە لە دەمی قسەکەرەوە دەردەچێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە کاتێک گوێ لە دەنگێکی تۆمارکراوی خۆمان دەگرینەوە، وەک ئەوە وایە کەسێکی تر قسەت بۆ بکات بۆیە دەنگەکە یەک شەپۆلە و بەتۆ نامۆ دەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رۆژانه‌ 800 ملیۆن ڤایرۆس دئێنه‌ سه‌ر ئه‌ردى 

Lalish Duhok

نه‌وه‌ی نوێ چی له‌باره‌ی كاتژمێری دیواره‌وه‌ ده‌زانێت؟

Lalish Duhok

ڤەكۆلەرەكا جڤاكی:دڤێت زەلام رێزێ‌ ل هەڤژینا خۆ بگرت

Lalish Duhok