شبكة لالش الاعلامية

هێزه‌كا تایبەتا ئەمریكا گەهشتە عێراقێ

هێزه‌كا تایبەتا ئەمریكا گەهشتە عێراقێ

وشه‌

سەرچاوەیەكی سەربازی عێراقی ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ شەموو هێزێكی تایبەتی ئەمەریكا گەیشتنە بیابانەكانی باشووری شارۆكەی “ڕوتبە” و ئەركیان ڕێگریكردن دەبێ لە گەیشتنی كۆمەك و یارمەتی بە تیرۆریستانی داعش.
ئەو سەرچاوە سەربازییە ڕوونی كردەوە، هێزە تایبەتەكەی ئەمەریكا ئێستە گەیشتوونەتە بیابانی باشووری ڕوتبەی ڕۆژئاوای ئەنبار و لە ئاسمانەوە لەو ناوچەیە دابەزیون، ئامانجیان ڕێگریكردن دەبێ لە گەیشتنی چەك و هاوكاری بە تیرۆریستانی داعش.
ئاماژەی دا، ئەو سەربازە تایبەتانە لە دۆڵی قەزەفی باشووری ڕوتبەی 310 كیلۆمەتر ڕۆژئاوای شاری ڕومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار دابەزیون، هێزەكانی حەشدی شەعائیری لەو ناوچەیەن و ئەمەریكا پشتیوانیان دەكات، تا بە تەواوی ناوچەكە كۆنتڕۆڵ بكەن و ڕێگە بگرن لە هاتوچۆی تیرۆریستان و گەیشتنی هاوكاری و چەك لە نێو عێراقەوە بۆ تیرۆریستان.
شارۆكەی ڕوتبە لەسەر ڕێی سەرەكیی گەیشتنی بەغدایە بە سنوورەكانی سووریا و ئوردن، بە شوێنێكی ستراتیجی دادەنرێ، پێشبینی دەكرێ ئەو هەنگاوانەی ئەمەریكا بۆ ڕێگریی زیاتر بێ لە  میلیشیاكانی سەر بە ئێران، كە ماوەیەك پێش ئێستە لە ڕۆژئاوای مووسڵەوە گەیشتنە سنووری سووریا و میدیاكان باس لەوە دەكەن بۆ دروستكردنی هیلالی شیعی و پاراستنی ڕێڕەوێكی ئارام بۆ ئێران كار دەكەن و ناوچەی زیاتری سنوورەكانی ڕۆژئاوای عێراق داگیر بكەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زاره‌تا سامانێن سرۆشتى: نابیت بێى رازیبوونا حكومه‌تێ گازا كێلگه‌هێن هه‌رێمێ بۆ چ جهان بهێته‌ ڤه‌گوهاستن

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی پێشوازی ل بالیۆزێ نوو يێ نەرویج بۆ عێراقێ و ئوردون کر

Lalish Duhok

17 ترۆمبێل هاتنه‌ سۆتن

Lalish Duhok