حكومه‌تا هه‌رێمێ دڤێت گهۆرينا د سیسته‌میێ پاشه‌كه‌فتێ موچه‌ى دا بكت
خه‌ندان-
حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت گۆڕانكاری له‌سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه‌دا بكات به‌جۆرێك، موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌رماڵه‌یه‌ك بدات به فه‌رمانبه‌ران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، لیژنه‌یه‌ك پێك هێنرابوو بۆ گفتوگۆكردن، له‌سه‌ر گۆڕینی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌و كۆمه‌ڵێك بژارده‌یان له‌به‌ر ده‌ست بوو به‌ڵام یه‌كێك له بژارده‌كان زۆرترین كۆده‌نگی له‌سه‌ر هه‌یه.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، بژارده‌كه ئه‌وه‌یه، كه موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌رماڵه سه‌ره‌كییه‌كانی منداڵ و هاوسه‌رگیری و بڕوانامه بدرێت به فه‌رمانبه‌ران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێده‌چێت دوای جه‌ژن دووباره گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2016 ه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار به سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و زیادكردنی داهات.
به‌پێی سیسته‌مه‌كه جگه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ئاسایش و به‌رگری و فریاكه‌وتن، موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه به‌پێی رێژه‌ی موچه‌كانیان به‌ڕێژه‌ی جیاواز كه‌مكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی فه‌رمانبه‌رانی لێكه‌وته‌وه.
به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم هۆكاری په‌نابردنیان بۆ ئه‌و سیسته‌مه بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وت گێڕایه‌وه كه ئه‌وكات گه‌یشتبووه 25 دۆلار، به‌ڵام له ئێستادا نرخی نه‌وت بۆ نزیكه‌ی دوو هێنده‌ی ئه‌و نرخه به‌رزبووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سیسته‌می موچه هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی.
له‌چه‌ند مانگی رابردووش‌دا چه‌ندین جار به‌رپرسانی حكومه‌ت باسیان له پێداچونه‌وه به سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه‌دا كردووه، به‌ڵام تائێستا پێداچونه‌وه‌ی پێدا نه‌كراوه.
هه‌رێمی كوردستان زیاتر له سێ ساڵه له‌قه‌یرانی داراییدایه كه ده‌سه‌ڵاتداران هۆكاره‌كه‌ی بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وت و خه‌رجی شه‌ڕی داعش و هاتنی ئاواره‌یه‌كی زۆر ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
